وتووێژ:تاڵە

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئێتیمۆلۆژی[دەستکاری]

ئەوەندەی من زانیومە ئەم وشەیە لەگەڵ وشەی چَردهی فارسی ھاوڕیشەیە وەک بە فارسی دەڵێن سیه‌چرده بە کوردی ڕەشتاڵە. گۆڕانی چ بۆ ت کە پێشتر باسمان کردبوو (وتووێژ:چێشتان). ھەروەھا رد بۆ ل/ڵ-یش ئاساییە وەک سەردار و سالار.--چالاک وتووێژ ‏٠٧:٠٦، ٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Calak:، زۆرێک لەو مەڕانە بە گەورەیی دەبن بە تاڵە بە بەرخی کەوەسێرن=کەوە+سێر(چێرە) کە یانی شینباو یا کەوەیەکی تەواو خاو و تێکەڵ بە خۆڵەمێشی. دواتر وێنەی ئەویش دادەنێم. ھەروەھا ئێمە زۆر دەڵێین تف لەو سەروسێرەتە (سەر و چێرە) سەرودەموچاو. بە بڕوام تاڵە لە تەلعەتەوە ھاتووە. وەک لە مەھ تەلعەتدا کە یان مەھ سیما یا مەھ ڕوخسار. حاجی: دەرکەوێ وەک ماهی سەرکەل تەلعەتی. ھەروەھا تەلعەتی وەک زوھرە زۆرە لە گۆرانی و سۆرانیدا. من بە مناڵی بیرم لە تامی تاڵ دەکردەوە کە تاڵەم دەبیست. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢٢:١٦، ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
پیرەھەڵۆی خۆشەویست. ئەگەر لە ڕەشتاڵەدا تاڵە بە مانای سیمایە بە ھەمان بەڵگە دەبێ لە سیه‌چرده-یشدا چردە بە مانای سیما بێ کە نییە! چەردە وشەیەکی کۆنە و لە زمانی ئەرمەنیی کۆنیشدا خوازراوەتەوە [١] لەوێشدا ھەر بە مانای ڕەنگە. دوایی کە مەڕێک تاڵە بێ یانی سیمایە؟ ئەم بۆچوونە لە ڕاست ناچێ. ئەگەر بێت و ئێمە لە زمانێکی ئێرانی تردا وشەی چالە بە مانای چردە بدۆزینەوە، دەتوانین بڕیاری یەکلایی بدەین کە تاڵە ھەمان چالە و چەردەیە.
لە وشەی کەوەسێر-دا من پێم وایە سێر ھەمان شتە کە فارس دەڵێ سیر بۆ نموونە آبی سیر و ئەمە پێوەندی بە سیرەتەوە نابێ ھەبێ.--چالاک وتووێژ ‏٠٧:٠٣، ٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
تاڵە لە «تار»ەوە دێ. -Aza (لێدوان) ‏٠٩:٥٥، ٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
مازەندەرانی سیاتال. -- چالاک وتووێژ ‏١٠:٣٠، ٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
تیغ اوکام -Aza (لێدوان) ‏١١:٥٥، ٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک Aza گیان تیغ اوکام لەمێژە دەزانم لەو کاتەوە کە en:Minimalist programم خوێندووە. ئەمە لە ھیستۆریکاڵدا کە ئاوا پیچیدەیە بە کار نایە. جا بەو قسانەی جنابت لە بیر کتێبێکی کوردی ھاتمەوە باسی حیماسەی گیلگامێشی (Gilgamesh) کردبوو جا وتبووی ئەوە کەڵ و گامێشە و وشەیەکی کوردییە! جا پڕ بوو لە بۆچوونی ئاوا بۆ وشەی کوردی. حاح چەندە پێ کەنیم شین و ڕەش ببوومەوە. جا ئەمە ئاکامی تیغ اوکام لە ئێتیمۆلۆژی و ھیستۆریکاڵدایە. ئامان! وریا بە بە دەردی ئەم کابرایە نەچی.
من جارێ ھیچ ھەڵوێستێکم لەسەر ڕیشەی ئەم وشەیە نییە. قسەی ھەوەڵیشم وەردەگرمەوە ھەتا خودا دەزانێ کەی کە شتێکم لێ ڕوون دەبێتەوە. زۆر سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١٥:٢٠، ٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لەوە ناچێت سێر لە کەوەسێردا بە مەعنای تێر بێت. چون کەوەی کەوەسێر تەقریبەن پێچەوانەی تێرە. واتە خاو و ڕۆشنە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٤:٠١، ٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لەسەر بۆچوونەکەم پێداگری ناکەم. ھەر یەک شت دەڵێم. لە وشەی ئاوادا بە تێپەڕانی کات وردەوردە دوو کەرتی وشە جۆش دەخۆن و دەبنە مانایەکی واحید بۆ نموونە ڕەنگێکی سەربەخۆ. کە وای لێھات ئیتر دەتوانی وشەی تری لە پێش بھێنی تەنانەت وشەی دژمانا.
شتەکە ڕوونە نموونەی وایش زۆرە. ھیستۆریکاڵ پڕە لە شتی وا سەیر. بۆ نموونە لە وشەی داماری-دا ھەر دوو کەرتی وشەکە ھەر یانی دایک.--چالاک وتووێژ ‏٠٦:٣٦، ٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Pirehelokan: گیان ئەگەر وێنەیەک یان ھەر شتێک شک دەبەی کە ڕەنگی تاڵە چۆنە بای دای بنێین ئەوا کەڵکی زیاتر دەبێ. ئێستا وتارەکە زۆر لێڵە.--چالاک وتووێژ ‏١٩:٥٤، ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

مەڕی مەیلەو تاڵە
کەکۆ باوەڕ کە دوو سەعات لە کۆمنزدا بە شوێنیدا گەڕام. ناشوکری نەبێت مەڕەکانیش یۆرۆسنتریکن و ھەموو چارن (سپین). بەڵام ئەمە لەوەچێ خراپ نەبێ. ئیستە دۆزیمەوە. ئەگەر وێنەی ترم بۆ پەیدا نەبوو ئەمە دادەنێم. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢٢:١٠، ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ڕاستی بە مەڕی دەموچاو سپی دەڵێن چار. ڕەنگە ئەوە پەیوەندیی بە چێرەوە بێت. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢٢:٤٠، ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
دەستت خۆش بێ ماندووم کردی کاکە ببوورە نەم دەزانی ئەوەندە ئەزیەت دەبێ! خۆ ئەگەر کۆدی rgbی ڕەنگەکەت نووسیبا پێم وایە ھاسانتر با.
بۆ چار لە بەختیاریشدا ھەمان شت ھەیە بە ھەسپی ناوچاوان سپی دەڵێن چال. پێم وایە چاڵووکیش ھەمان شت بێ.--چالاک وتووێژ ‏٠٧:٠٩، ٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بە کەری ڕەشیش ئەوترێ تاڵە. -Aza (لێدوان) ‏١٠:٠١، ٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]