وتووێژ:چێشتان

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ناو (چێشتەنگاو > چێشتان)[دەستکاری]

بە بڕوای من بیکە بە چێشتان کورتتر و خۆشترە. دوای نیوەڕۆش نییە وا باشترە لە پێناسەکەیدا بڵێی ژەمێکە لە نێوان تێشت و فراویندا دەخورێ.--چالاک وتووێژ ‏١٧:١١، ٢ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

 کرا - سەرچیا‏١٧:٥٣، ٢ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Serchia:و @Calak:، ناوی ئەم ژەمە قاوەتوونە (واتە brunch). تێشت، چێشت، چاشت، تاشت و بەرچایی ئەمانە ھەموویان یەک وشەن بۆ ژەمی بەیانی و بەر لە کاتی قاوەتوون! سپاس. چێشتانیش ھەر ھەمان وشەیە انی پێوە لکاوە. ئەو دیاردەیە زۆرە لە کوردیدا کە ت و ش بگۆڕن وەک چشت و تشت لە کرمانجی و کەلھوڕیدا یا شت و چت لە سۆرانی و ھەورامیدا و ھەروەھا چێشت و تێشت. بۆیە ھەمان وشەی نانی بەیانیتان داناوە! پیرەھەڵۆ (وتووێژ)
ئاگاداری ئەمە ھەم چ- دەبێتە ت-. بەتایبەت لە کرمانجیدا نموونەی زۆرە وەک سۆرانی چەماندن کرمانجی تەواندن. دەزانم تێشتی کرمانجی چێشتی خۆمانە. چێشت لە پاڵەویدا چاشت بووە بە مانای فراوین و ژەم. چاشتەگ ھەبووە بە مانای خۆراک.
ئێستا لە فارسیشدا چاشت ھەر خواردنی دوای نانی بەیانییە. لای ئێمەی موکریش چێشتان ھەر دوای نانی بەیانییە (لە فەرھەنگی کوردستانی مامۆستا خاڵیشدا نانی قاوەڵتوونێ مانا کراەوەتەوە). ئەوەی کە لە کرمانجیدا چێشت یان تێشت بۆتە نانی بەیانی کێشەی سۆرانی نییە. زۆرینەی خەڵک ئاگاداری ئەمە نین تێشت و چێشتان یەک شت بن. ئەوەندەش گرنگ نییە چون چێشتان ھێندە باو نییە. بەس ئەگەر پێت وایە باش نییە دەبێ تێشت بگۆڕین نەک چێشتان.
ئەو قاوەتوون و قاوەڵتوون و قاوەلتی-یەش دەبێ تورکی بێ. بە تورکیی ئەستەمبوڵی دەڵێن kahvaltı یانی نانی بەیانی.--چالاک وتووێژ ‏١٩:٢١، ٢ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ڕەنگە چێشتان بە واتای ھەردووکیان بێت، بەڵام پێم وایە کە چێشتەنگاو کێشەی نەبێ و بەرانبەرێکی تەواو بێت. سەرچیا‏١٩:٣٩، ٢ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ھەر یەک شتن. -ان پاشگری کاتە دەڵێن بەیانان نیوەڕوان. چێشتەنگاویش چێشت-ھەنگاو بووە. ھنگاڤ لە کرمانجیدا و ھەنگام لە فارسیدا یانی کات.--چالاک وتووێژ ‏٢٠:٠١، ٢ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئێمە ناڵێین قاوەڵتی، دەڵێین قاوەتوون کە ڕەنگە وەرگیراوی ھەمان بێت. نازانم! قاوەڵتی ئیحتماڵەن kahve+altı دروست بووە. altında یانی ژێر. ڕەنگە ئەویش یانی پاش قاوە. چون ڕەنگە بزانیت بە ژەمی بەیانی بەرچایییش دەوترێت. دیارە ئەویش وشەیەکە لە قاوەوە دروست بووە کە بەر لە نیوەڕۆ خوراوەتەوە. چون لە سەدەی بیستەمەوە چایی جێی قاوەی گرتووە ئەو وشەیەی بەرچایی لە کوردەواریدا دروست بووە. بە بڕوام نابێ لە وشەگەلی قاوە و قاوەیی و... بکشێینەوە. قاوە سەدان و ھەزاران ساڵ لە ناوچەکەدا بووە و وشەیەکی ڕەسەنە کە لەسەر بنەڕەتەکەی مشتومڕە. ھەر گەلێک دەیھەوێت بیکات بە ھی خۆی. بە ھەرحاڵ وشەکە ھێند دەوترێت لە ژەمەوە کشاوە بە کاتدا، بۆ نموونە دەوترێت دەمەو قاوەتوون یانی کاتی قاوەتوون! وەک لێرە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢٠:٢٨، ٢ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
وەرگێڕان نییە. قاوەتوون دەڵێن و قاوەڵتوونیش کە ئەویش kahavaltınی تورکییە. ناڵێم لە قاوەی بکشێینەوە بەڵام قاوەتوون ھەر تورکییە. چێشتان-م پێ کوردیترە و جوانترە. ئەویش وشەی ناو وشەدان نییە و باوە. لە فارسیشدا ھەمان شت ھەیە.
بۆ ژەمی بەیانیش ئەگەر پێت وایە تێشت ھەر چێشتانە و باش نییە ئەوە بیکەنە بەرچایی کێشە نییە.--چالاک وتووێژ ‏٠٧:٠٦، ٣ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]