وتووێژ:بەندیخانە

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

@Gejeluk، @Aza، @Pirehelokan: سڵاوتان لێبێت، بەڕای ئێوە وشەی زیندان یان بەندیخانە دروستە دابنرێت و لە ویکی پەسەندبکرێت؟. Tessla (وتووێژ) ‏٢١:٠٦، ٢٨ی تەممووزی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Tessla (گرتووخانە)شمان هەیە. Kurd2021 (لێدوان) ‏٢١:١٠، ٢٨ی تەممووزی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Kurd2021: ئەھاا، ڕاستە، بەڵام زۆر بەکارنەھاتووە وەک بڵێی نامۆیە. با بزانین برادەران چی دەڵێن. Tessla (وتووێژ) ‏٢١:١٢، ٢٨ی تەممووزی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Tessla بە لای منەوە، ھەرچی وشە کۆنتر بێ باشترە. زیندان کۆنە. بەندیخانە و گرتووخانە نوێن. زیندان یانی دیوێ کە زین و چەکوچۆڵیان تیا ھەڵئەگرت. ھەر کەسیان تەمێ ئەکرد ئەیانخستە ئەو دیوە. من زیندانم بەدڵە. Aza (لێدوان) ‏٠٦:١٧، ٢٩ی تەممووزی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aza:، ھەم بەندیخانە و ھەم زیندان وشەگەلی ڕەسەن و کۆنن. زیندان لە فارسیشدا بە زندان ھەیە (بە پاڵەوی زیندان). بڕوا ناکەم پەیوەندیی بە زینەوە ببێت. بەندیخانەش لە زمانی دەریدا ھەیە. مەولانا خالید لە شێعرێکدا دەڵێ: یا شنەوەندەی ناڵەی سوبحدەم! پەنای بەندییان بەندیخانەی غەم. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٣:٤٠، ٣١ی تەممووزی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Pirehelokan زین لێرە یانی چەکوچۆڵ، وەک تەورزین. زیندان باشییەکی تریشی ھەیە: ئەوەی کە دوو بڕگەیە و کورتترە. ھەروەھا وشەکانی زیندانی و زیندانەوان -یشی لێ دروست بووە. Aza (لێدوان) ‏٠٤:٣٨، ٣١ی تەممووزی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ڕاست دەکەیت ئازا. من سەرەتا نووسراوەکەتم خراپ خوێندەوە. بە زین و چەکۆ تێگەیشتم. عەرزم کرد ھەردووکی باشە لام. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٨:١٦، ٣١ی تەممووزی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aza و @Tessla: زیندانی دەبێتە بەندی وەک لە شیعرەکەشتدا ھاتووە. (کە لە زیندانی کورتترە). زیندانەوان-یش دەبێتە بەندیوان [١] (ئەمەیش لە زیندانەوان کورتترە). من لەگەڵ بەندیخانە-م بە کوردیتری دەزانم. چالاک وتووێژ ‏٠٧:٠٢، ٥ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Calak بەندیوان نامۆیە، بەندیخانەش دوورودرێژە. ئەڵبەت بکرێ بە بەندیخانەش دژایەتی ناکەم. Aza (لێدوان) ‏٠٧:١٣، ٥ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Calak: گەر لەسەر ناوێک ڕێککەوتن، دەتوانن بیگوازنەوە. Tessla (وتووێژ) ‏٠٨:٥٨، ٥ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]