وتووێژ:بۆ نێو نەزانراو: دروستکردنی بەستوو ٢

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

سەرچاوەکان[دەستکاری]

@Sakura emad: ویستم ببپرسم بۆچی سەرچاوەکانی ئینگلیزی ناگوازرێنەوە بۆ ویکی کوردی؟ ئارۆ سالار محمود (لێدوان) ‏١٢:٥٥، ٢٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@ئارۆ سالار محمود: جیاوازی ھەیە لە سیستمی وتارەکە ئەو سەرچاوانەی دەتەوێت تەنھا بە کۆپیکردن بیانھێنی لە ڕاستیدا لەناو ناوەڕۆکی وتارەکە بوونیان نییە ھەموویان لە بەشی سەرچاوەکان تۆمارکراون و لەناو ناوەڕۆکی وتارەکە تەنھا ئاماژە دراوە کامە سەرچاوە لە بەشی سەرچاوەکان بھێنرێت بۆ کامە ناوەڕۆک. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٣:١٦، ٢٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Sakura emad: نازانم مەبەستت لە چییە. من تەنها دەزانم بە کۆپی سەرچاوە بهێنم، هیچی تر نازانم سەبارەت پێی ئارۆ سالار محمود (لێدوان) ‏١٤:١٦، ٢٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@ئارۆ سالار محمود: خۆت دەزانیت لە وتار بەشی سەرچاوەکانمان ھەیە کە سەرچاوەکانی تێدا نیشان دەدرێت لەناو ناوەڕۆکیش ژمارەی ئاوا ھەیە [1][2][3] کە ئاماژە بەو سەرچاوانە دەدات کە لە بەشی سەرچاوە دانراون بۆ بینین، تا ئێستا ئەوەی تۆ کۆپیت کردووە زانیاری سەرچاوەکان لەناو ناوەڕۆکی وتار دانراون، بەڵام ئەمجارە جیاوازە ئەمجارە ھیچ ھیچ زانیاری سەرچاوەیەک لە ناوەڕۆکی وتارەکە دانەنراوە ھەمووی لە بەشی سەرچاوە دانراوە، خۆشت بڕوانە ئێرە ئەمە بەشی سەرچاوەیە دەبینی ھەموو سەرچاوەکانی لێ دانراوە، و گەر بچیتە ناوەڕۆکی وتار نموونە بەشی Production crew وەک لە وێنەکە دیاریم کردووە
گشت ئەو ئاماژە بە سەرچاوانە تەنھا ناون ناوەکانیش ئاماژەیە بۆ ئەوانەی لە بەشی سەرچاوەکان تۆمارکراون. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٥:٤٨، ٢٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Sakura emad: چۆن بیهێنینە وتارە کوردییەکە؟ ئارۆ سالار محمود (لێدوان) ‏١٥:١٨، ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@ئارۆ سالار محمود: ھەر سەرچاوەیەک کە دانراوە ناوی ھەیە نموونە:
ref name="ناو"
ناوی ھەموو سەرچاوەکان بزانە لەگەڵ و لە بەشی سەرچاوەکان بیاندۆزەوەو ناوەڕۆکەکانیان کۆپی بکە و بیان ھێنە ویکیی سۆرانی وەک ئەوەی لە ویکیی ئینگلیزی کراوە. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٥:٢٩، ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Sakura emad: ڕاست کردوومە؟ ئارۆ سالار محمود (لێدوان) ‏١٦:٢٢، ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@ئارۆ سالار محمود: بە شێوەیەکی تەکنیکی سەرچاوەکان کاردەکەن و بە گونجاوی ھێنراون، ڕاستی و درووستی دانانی لە شوێنی خۆی دەکەوێتە سەر ئێوە. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٦:٣٦، ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Sakura emad:  زۆر سوپاس! ، باشە گەر بەشێوەیەکی زۆر باش کاری لەسەر بکەم دەتوانرێت بکرێت بە وتارە باشەکان، وەک چۆن لە ویکی ئینگلیزی کراوە؟ ئارۆ سالار محمود (لێدوان) ‏١٨:٥٠، ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@ئارۆ سالار محمود: بەڵێ دەتوانی وتار بەرز بکەیتەوە بۆ ئاستی باش ویکیپیدیا:وتارە باشەکان بخوێنەوە. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٩:١٣، ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Sakura emad:  زۆر سوپاس!.ئارۆ سالار محمود (لێدوان) ‏١٩:١٤، ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @ئارۆ ئەم ناوە ھەڵەیە، into دەبێتە بۆ نێو، unknown واتە نەزانراو/نەناسراو، لە ویکیی کوردی بەستوو بۆ Frozen دانراوە. واتە بەم شێوەیەی لێ دێ: «بۆ نێو نەزانراو/نەناسراو: دروستکردنی بەستوو ٢». ‎Gêjełûk ‏٠٩:٣٠، ١٦ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دەستت خۆش خۆشم دەمزانی بەس بەخوا کاتم نەبوو، چاکی دەکەم {{زۆر سوپاس}} ئارۆ سالار محمود (لێدوان) ‏١٠:٠٧، ١٦ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Gejeluk بەڵام شتێک into لەیادا بەمەبەستی بۆ نێو نایەت گەر بە واتای تاک وەریبگێڕیت وا دەکات، لەڕستیدا تەنها دوو هەڵبژاردەمان هەیە
  1. بەرەو شوێنیکی نەزانراو
  2. بۆ شوێنێکی نەزانراو
بەدڵی خۆت هەڵی بژێرە زۆر سوپاس!.ئارۆ سالار محمود (لێدوان) ‏١٠:٣٩، ١٦ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@ئارۆ towards واتە بەرەو، بە ڕای من ھەر «بۆ نێو» شیاوترە. وتاریشمان بەو شێوەیە زۆرە، لەوانە پیاوی جاڵجاڵۆکە: بۆ نێو جیھانی جاڵجاڵۆکە، بۆ نێو باوەشی ورچەکە و بۆ نێو باھۆزەکە. و وشەی «شوێن»ی بۆ زیاد مەکە، ھیچ پێویست نییە. ‎Gêjełûk ‏١١:١٢، ١٦ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Gejeluk دەستت خۆش ئەوەی دەتەوێت ئەوە ئەنجام بدە.ئارۆ سالار محمود (لێدوان) ‏١١:٢٨، ١٦ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
 کراGêjełûk ‏١٢:١١، ١٦ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]