وتووێژ:بزاڤی مافەکانی گیانلەبەر

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئاژەڵ واتە animal؟ ئاژەڵ بە حەیوانی ماڵی دەڵین. -Aza (لێدوان) ‏٠٩:٠٣، ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

 وشەسازی بەڕێز @Aza / وشەی حەیوان لە عەرەبییەوە سەرچاوە دەگرێت، گەر بچینەوە سەر فەرھەنگی ڤەژین ناوەکوردییەکان بۆ Animal بریتیە لە ئاژەڵ، گیانلەبەر، زیندەوەر، گیاندار
من وەک خۆم ئاژەڵ و گیانلەبەر پێشنیار دەکەم. —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٠٩:١١، ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڵێ ئاژەڵ حەیوانە، بەڵام جۆرێک حەیوان کە کاک ئازا وتی چ جۆرێک (domesticated animals).
ئەگەر پێت وایە وا نییە سەیری فەرھەنگی خاڵ و ھەنبانە بۆرینە بکە بزانە چ نووسراوە [١]. قەت بە شێر و پڵنگ و بەبریان نەوتووە ئاژەڵ.
ئەمە بە ئینگلیزی پێی دەڵێن en:Livestock و بە فارسی دام.
من چەند جار باسی ئەوەم کردووە نازانم شتەکە ئەوەندە سەختە تێگەیشتنی.
ئەوەی کە لەو فەرھەنگەدا چەند وشە ھەر وا ڕیز کراوە بەو مانایە نییە ھەموویان یەک شتن و ھاومانان. بەداخەوە بیر لە جیاوازییی ماناییی وشەکان ناکەنەوە.
حیوان لە ڕیشەی ح ي و کەوتووەتەوە یانی ژین و ژیان. لەگەڵ حيّ ھاوڕیشەیە یانی زیندوو. حیوان یانی گیانلەبەر، زیندەوەر و ... .
-- چالاک وتووێژ ‏١٠:١٠، ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]