وتووێژ:بدلیس

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

گۆڕینی ناو[دەستکاری]

کاک فێرخواز تکایە ئەم ناوانە لەخۆوە بێ‌لێدوان مەگوێزەوە. ناوی ئەم شارە لە زازاکی و کرمانجیدا ھەر بدلیسە. تەنانەت لە شەرەفنامەدا وەرگێراوی مامۆستا ھەژار ھەر بدلیس ھاتووە و لە کتێبی جوگرافیای کوردستانیشدا (چاپی باشوور) ھەر نووسراوە بدلیس.--چالاکWьтуwеж (١٠ی خەزەڵوەری ٢٧١٢) ٠٩:٤٠, ٣١ تشرینی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)

ڕاستە ئەوە سەیرم کرد بە باکووری نووسراوە بدلیس بەڵام بە سۆرانی بەدلیسە و ھەر بە بەدلیس ناوی دێت، کە ناوی شەڕەفنامەشت ھێنا ھەر خاوەنی شەڕەفنامە خۆی شەڕەفخانی بەدلیسییە نەک شەڕەفخانی بدلیسی. بۆ ئەو کتێبەش نەمخوێندۆتەوە بەڵام مەرج نییە کە کتێبێک چاپی باشوور بوو واتە بەشێوەی باشوور نووسراوە، لە باشوور دەیان کتێب دەردەچێت بە شێوەزارەکانی تر. بۆیە دەیگوێزمەوە بۆ بەدلیس کە ناوە سۆرانییەکەیەتی.--Ferxwaz (لێدوان) ٢٢:٢٣, ٢٢ تشرینی دووەم ٢٠١٢ (UTC)

بە سۆرانی؟ سۆران چ کارەیە؟ وا دەڵێی سۆرانی دەڵێی زۆرینەی خەڵکی بدلیس سۆرانییە! خاوەنی شەرەفنامەش خۆی ناوی میر شەڕەفخانی بدلیسییە وەرە چاو لە وەرگێڕاوی کوردیی شەرەفنامە بکە. من دوو بەڵگەی بایخدار و بەنرخ و جێباوەرم لە ڕۆژھەڵات و باشور بۆ ھێنایەوە بەڵام جنابت ھەر باسی شێوەزاری سۆرانی خۆت دەکەی. ئاوا نابێ کاک فێرخواز، بێ‌بەڵگە قسە مەکە، ویکیپیدیا ئاوا بەڕێوە ناچێ.--چالاکWьтуwеж (٣ی سەرماوەزی ٢٧١٢) ٠٦:٥٥, ٢٣ تشرینی دووەم ٢٠١٢ (UTC)


بەڵگەی چیت دەوێت لە گووگڵ بگەڕێ بزانە بەدیلسە یان بدلیس، نەشم وتوە سۆرانین بەڵام دھۆکیش سۆرانی نین کەچی ناوەکەی بە سۆرانی دھۆک و بە بادینی دھوکە، بەڵام با قسەی جەنابتان بێت ئاغای بەڕێوەبەر تۆ ئاغای کە وتت ماست ڕەشە یەعنی ڕەشە، ڕاستیش دەکەی ویکی پیدیا وا بەڕێوە ناچێ لە نێوان من و تۆ کە وەکو نەوت و ئاو واین کە چەند تێکەڵ بکرێین ھەر تێکەڵ نابین. باوەڕبکە گلەییشت لێ ناکەم و لێشت توڕە نابم چونکە وەکو گۆران لە ھۆنراوەی پایز پایزدا دەڵێ/ پایز پایز بووکی پرچ زەرد *** من مات تۆ زیز ھەردوو ھاودەرد. ھەردووکمان وەک یەکین و یەک دەردمان ھەیە ئیتر بۆ لێت توڕە بم تۆ وشەی خۆت پێ ڕاستە و ئەگەر بیانیش بێت وەکو کوێتەکە ھەر ھی خۆت پێ ڕاستە و ھی منیش ھەڵە، منیش ھەر وام و ھی خۆم پێ ڕاستە و حەز دەکەم وشەیەک بەکاربێنم کە خزم و کەسوکار و ھاوشێوەزارانم بەکاریدێنن. کوردەواریش دەڵێن کە دوو سەرە بەران لە مەنجەڵێکدا ناکوڵێت.--Ferxwaz (لێدوان) ١٤:٥٤, ٢٣ تشرینی دووەم ٢٠١٢ (UTC)

ھەر من حەزم لەوەیە کە بیروڕامان تەواو لەگەڵ یەک جیاوازە و ھەر ئەوە دەبێتە ھۆی پەرەسەندنی ویکیپیدیا. دەێ ئەوە تۆ بڵێی ئاوایە و منیش بڵێم بەخوا ڕاست دەکەی خۆ ویکی پێش ناکەوێ! کاکە ئاسۆی بیرت ئاوا کورت نەبێ! ویکی ئینگلیزی ١٧ میلیۆن بەکارھێنەری ھەیە و لەوانەش زیاتر لە سەد و سی ھەزاری چالاکن و ئێستا بە ھاوکاری یەک پتر لە ٤ میلیۆن وتاریان نووسیوە تۆ لێرەدا لەگەڵ تاقە بەکارھێنەرێک کە ھاوخوێنی خۆتە ناحێوێیەوە و دەڵێی دوو سەرە بەران لە مەنجەڵێکدا ناکوڵێت! وەڵڵا سەیرە! گرفتی تۆ ئەوەیە سیاسەتەکانی ویکی لەبەر چاو ناگری. بەڵگە بۆ قسەکانت ناھێنییەوە دەنا بەبەڵگە قسە بکە، بەڕێوەبەر ھیچ، بیورویکراتیش ھیچ کارەیە. لەگەڵ ڕێزم.--چالاکWьтуwеж (٣ی سەرماوەزی ٢٧١٢) ١٥:١٤, ٢٣ تشرینی دووەم ٢٠١٢ (UTC)
شتێکی تر کاک فێرخواز، وتت «حەز دەکەم وشەیەک بەکاربێنم کە خزم و کەسوکار و ھاوشێوەزارانم بەکاریدێنن»؛ کاکە گرفتی تۆ ھەر ئەوەیە دەنا بەکارھێنەرێکی زۆر باشی بۆ ویکیپیدیا. جنابت دەستێکی بەرزت لە نووسینی وتاردا ھەیە و بەمە ویکیپیدیا پێش دەخەی بەڵام ھەر ئەوەندەش بە گۆڕینی ناوەکان بۆ شێوەزاری خزم و کەسوکارەکەت پرۆژەکە وە دوا دەخەی. بەڵام ئەوە لۆگی گواستنەوەی من، بزانە کامە گواستنەوە بە پێی شێوەزاری خزم و کەسوکارم بووە؟ ھەر بۆ نموونە وتاری جان دان کە بە پێی شێوەزاری ئێمە نووسرابوو گواستمەوە بۆ جۆن دۆن کە بە پێی شێوەزاری ئێوە نووسراوە و سەتان نموونەی تری ئاوا. لێرەدا تەنیا لە ڕاستی دەگەڕێم و تکا دەکەم جنابیشت ھەر ئاوا بی و دەست لە شێوەزاری خزم و کەسوکارت ھەڵ‌بگری. زۆر سپاس.--چالاکWьтуwеж (٤ی سەرماوەزی ٢٧١٢) ٢١:٢٩, ٢٤ تشرینی دووەم ٢٠١٢ (UTC)