وتووێژ:بازنەی جەمسەری باکوور

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

خوولگە؟ خول بە واتای سووڕانەوەیە نەک خوول. و بۆ فۆنیمێکی سەربەخۆیە لە کوردیدا و وو بۆ فۆنیمێکی تر دانراوە. نازانم بۆچی تێکەڵیان ئەکەن؟ پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٤:١٢، ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

وایە فیعلەکە خولانەوەیە نەک خوولانەوە. --چالاک وتووێژ ‏٠٧:٢١، ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
جگە لە خوولگە و خولگە، خودی خولگە لە کوێوە ھاتووە؟ ئیحتماڵەن وەرگێڕانی دایەرە قوتبییە عەرەبییەکەیە! بەداخەوە ھەموو شتێ لە عەرەبی وەرگێڕانی وشەبەوشە دەکرێ. لێرە نیوەگۆی باشوورمان ھەیە. نیوەگۆ بە بڕوام گونجاوترە بۆ بەرامبەری ھێمیسفیەر. چون یەک مەعنایان ھەیە. وشەکەش لەسەر مەعناکە دەلالەت دەکا. بەڵام خولگە یانی چی؟ یانی شوێنێک کە دەخولێتەوە! پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٦:٥٨، ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئێستا خولگەی باکووری یان خوولگەی باکووری دروستە؟ تکایە بۆ ئەمەش خولی یان خوولی؟ ھەروەکوو خشتەی خولی بە نموونە. من خۆم لەگەڵ واوی کورتم. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٦:٠٦، ٢٩ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەمە وەڕگێڕاوی فارسییە. دەبێ بگوێزیتەوە بۆ «بازنەی جەمسەری باکوور». --چالاک وتووێژ ‏١٦:٥٣، ٢٩ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
 بە بەجێھێشتنی ڕەوانەکەر لە خوولگەی باکوورییەوە گواسترایەوە بۆ بازنەی جەمسەری باکوور.ئارام وتووێژ💭 ‏١٧:٠٦، ٢٩ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
خوولگەی باکووری ھەر مانای نییە بۆیە سڕیمەوە.--چالاک وتووێژ ‏١٧:١٣، ٢٩ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]