وتووێژ:ئەنیمەیشن

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

وێڕای ڕێزم، وێنەی جووڵاو نەک (جوڵاو) وشەیەکی باش نییە بۆ ئەنیمەیشن، ئەو واتایەی لە ئەنیمەیشن بەر گوی دەکەوێ، (جووڵان)ە،زیندووییە، واتە جووڵانی وێنە. لە فارسیدا پێی دەڵێن (پویانمایی).(وێنەی جووڵاو) لە شەرح ئەچێ تا ناو. من پێم باشە پەڕەکە هەر بە ناوی (ئەنیمەشن) بێ.Aminijian (لێدوان) ‏١٤:٤٠، ١٨ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کاکە ناوەکە لە عەرەبییەوە وەرگێڕدراوە نەک لە شەرحی بابەت وەرگیرابێت جا نازانم عەرەب چۆن دایانڕێژیوە ئەگەر ئەنیمەیشتن ئەو مانا کوردییە دەدات پێم ئاساییە وەک ئەوەی ئێستا بمێنێتەوە گەرنا بەس عەرەب وایلێکردووە ئەوا با ئەنیمەیشن بێت و ئەوەی ئێستە ببێتە ڕەوانەکەر چوونکە لە پەرتووکی فیزیکی هەرێم ئەوناوەیان داناوەتەوە > Kushared (لێدوان) ‏١٤:٣١، ١٨ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئێرە هەلێکی باشە بۆ پێداچوونەوەی ئەو وشانەی لەم چەن ساڵەدا، لە کتێب، گۆڤار و میدیاکاندا بڵاو بۆتەوە. بڕێکیان باشن و بەجێگەن، بڕێکیان پێویستیان بە چاک کردن هەیە و بۆیان هەیە ببنە وشەگەلێکی باش، بەڵام بڕێکیان -کە بەداخەوە قەوارەیەکی زۆریش پێک دەهێنێ- بەکەڵک نایەن و دەبێ یان جارێ وشە بیانییە باوەکە بەکاربهێنین، یان ئەگەر کەسێک وشەیەکی باشی ڕانا، سوودی لێ وەربگرین. (وێنەی جووڵاو) لەو وشانەیە کە پێویستی بە چاکسازییە، جا ئەگەر دۆستان نەیانتوانی، ئەوە بەکارهێنانی ئەنیمەیشن باشترە. Aminijian (لێدوان) ‏١٤:٤٠، ١٨ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
من لەگەڵ ئەنیمەیشنم ، شتێکی دی ئەوکەسانەی لەبواری گڕافیک کاردەکەن بە پەڕگەی GIF دەڵێن وێنەی جووڵاو en:Graphics Interchange Format کەواتە بەدحاڵییەک لەنێوانیان هەیە بۆیەجارێ با ئەمەیان بکرێ بە ئەنیمەیشن > Kushared (لێدوان) ‏١٤:٥٢، ١٨ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
منیش پێم باشە ئەنیمەیشن بێ.--Aza (لێدوان) ‏١٤:٥٧، ١٨ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Aza، Aminijian، و Kushared: ئەگەر وێنەی جوڵاو لە عەرەبی رسوم متحركة وەرگیراوە ھەر وەکی لە وتارەکەدا ئاماژەی پێکراوە، ئەوە لە عەرەبیدا بە Animated cartoon وا دەڵێن نەک بە ئەنیمەیشن. animate لە ئینگلیزیدا یانی گیاندار کردن، زیندووکردن. ئەگەرچی بە مانای جووڵاندنیش ھەیە ھەر وەکی لە عەرەبیدا تحريک (= حرکة :جووڵە) ھاتووە:

the breeze animated the leaves

ئەگەر ناوی کوردی بێ من جووڵاندن پێشنیار دەکەم (لە فەرھەنگی زاراوەدا بەرامبەر بە تحریک ھاتووە) دەنا ھەر لەگەڵ ئەنیمەیشنم. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١٧:٥٨، ١٨ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری 1 بەستەری دەرەکیم کرد لەسەر ئەنیمەیشن. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستتە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏٢٠:٥٦، ٨ی ئەیلوولی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]