وتووێژ:ئەردەشیر کامکار

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئەردەشیر یان ئەردەشێر؟ --برووسک (لێدوان) ‏١٩:٠٦، ٩ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کاتێک لە قوتابخانەی پێش زانکۆ بووم، کوڕێکی دیواندەرەیی هاوکلاسم بوو کە ناوی ئەمە بوو، خەڵک بە هەر دوو جۆر بانگیان ئەکرد، بەڵام زۆرتر ئەردەشیریان دەوت. مادیوتووێژ (٢٠ی ڕێبەندانی ٢٧١٢) ‏١٩:٢٧، ٩ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دەی کەواتە ئەدەشێر ڕەوانە دەکەم بۆ ئێرە. زۆررر سووپاس بۆ ئەو وەڵامە --برووسک (لێدوان) ‏١٩:٣٢، ٩ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لە فارسیدا ئێ و ئی ھەر دووک بە ئی دەخوێننەوە. بە نموونە بە ئێران دەڵێن ئیران، شێری گیانلەبەر و شیری خواردنەوە ھەر لای وان شیرە. بۆیە من بۆ وشە کۆنە ئێرانیەکان قەت سەیری زمانی فارسی ناکەم چون زمانی فارسی زۆر گۆڕدراوە. بۆ ئەم وشانە سەیری تاجیکی دەکەم کە کۆنتر ماوەتەوە و «ئێ» لەم زمانەدا ھێشتا پارێزراوە. ئەوان بە ئەردەشێر دەڵێن ئەردەشێر (Ардашер) نەک ئەردەشیر (Ардашир). کە وا بوو ئەردەشێر لە ئەردەشیر کۆنترە و ئەردەشیر زیاتر فارسیە ھەتا کوردی. بۆیە پێم باشە ھەر ئەردەشێر بێ.--چالاک وتووێژ ‏١٤:٥٤، ١٦ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەردەشیر باوە. لە خۆیشی بپرسن فکر ناکەم بڵێ ناوم ئەردەشێرە. --Aza (لێدوان) ‏١٥:١٢، ١٦ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
پێم وایە لە باشوور دەڵێن ئەردەشێر. بە ھەر حاڵ ئێمەش لە ژێر کاریگەری زمانی فارسیداین ئەگەر وابێ دەبێ بە ھۆشەنگ کامکاریش بڵێین ھووشەنگ چون لە ڕۆژھەڵات زیاتر باوە و بۆخۆشی ھەر وا دەڵێ.--چالاک وتووێژ ‏١٥:١٧، ١٦ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
منیش دەڵێم با ئەردەشێر بێت. دوا بڕیار چییە؟ --برووسک (لێدوان) ‏٢٣:٤٣، ١٨ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لە باشوور باوە؟--چالاک وتووێژ ‏٢٣:٥٤، ١٨ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
نەک هەر باوە، بەتەنیا ئەوە دەزانین :D. سووپاس کاکە چالاک، ئەم جۆرە کارکردنە گەلێک خۆشە --برووسک (لێدوان) ‏٠٠:٢٠، ١٩ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
من لە ویکیدا ھەمیشە ھەوڵم داوە بێلایەن بم و دوور بم لەو شتانەی بۆنی تەعەسوبیان لێ دێ. ھەوڵم داوە ئەوی پێم کوردیتر و دروستتر بووە بەبێ ئەوەی تاقە یەک زەڕە شێوەزار یان ویستی خۆم لەبەر چاو گرتبێ ھەڵبژێرم. نە بۆ من باشوور مانای ھەیە نە ڕۆژھەڵات. پێم وا بووە ھەموو ئەو شێوەزارانەی کوردی خەرێنەیەکی گرانبەھان بۆ پێکھێنانی زمانێکی ستاندارد و بەھێزتر. ھەر بۆیە زۆریش لێدوان دەکەم چون دەزانم زۆر شت نازانم و لە نێوان ئەم لێدوانانەدا دەمەوێ بە باشترین ئاکام بگەم چون دڵنیام ویکی کوردیش ھەر ئاوا نامێنێ و ڕۆژێک دەگا کۆمەڵگای کوردی و زۆربەی خوێنکاران وەک سەرچاوەیەک سەیری ویکیپیدیا دەکەن بۆیە پێم وایە ئێستا کە ئێمە لە ئاستی دانانی بناخە و بنچینەداین کە ئاستێکی زۆر ھەستیارە دەبێ زۆر وریا بین چون مەودای خزمەت و خیانەت تاڵە موویەکە و خوای ناخواستە ئێمە دەمانەوێ خزمەتێک بکەین بە خاین دەرنەچین!
بگەڕێینەوە باسی خۆمان. ئەم ناوە ھەر وەکی وتم دەبێ شێوازی باشووریەکەی کوردیتر بێ لە ھی ڕۆژھەڵات و ئەردەشیر زیاتر فارسیە ھەتا کوردی. ئەگەر ئەردەشیر کوردی با ئەوە لە باشووری دەیان وت ئەردەشیر کە چی وا ناڵێن و دیارە کوردیەکەی ھەر ئەردەشێر بووە. من لەگەڵ ئەردەشێرم. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١١:٥٨، ١٩ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری ١ بەستەری دەرەکیی ئەردەشیر کامکارم کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏٢٠:٠١، ١١ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری ١ بەستەری دەرەکیی ئەردەشیر کامکارم کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏٠٣:٢٨، ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]