وتووێژ:ئامێر (ڕوونکردنەوە)

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

@Aza: پێم باشە ئەم وتارە بگوێزینەوە بۆ مەکینە (ڕوونکردنەوە) و ئامێر (ئەگەر ئامراز دروست کرا) ڕەوانەی ئامراز بکرێ. ھەر وەک fa:ماشین (ابهام‌زدایی). سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١٩:٥٢، ٣٠ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لە باشوور زیاتر بە Machine ئەڵێن ئامێر، چونکە ئەوان لە عەرەبی تەرجومە ئەکەنەوە و عەرەبیش بە Machine ئەڵێ آلت. بۆیە ئەگەر باشوورییەک بنووسێ ئامێری کارەبایی بە ئیحتیمالی زۆر مەبەستی مەکینەی کارەبایییە نە ئامرازی کارەبایی. بەم بۆنەوە بە ڕای من پەڕەی ئامێر ئەبێ ڕوونکردنەوە بێ. من لە پەرەی ماشینەوە بەستەرم داوە بە Machine (disambiguation) . سپاس.--Aza (لێدوان) ‏٠٦:١٤، ٣١ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aza:بڵێی وا بێ؟ باشە خۆ آلت لە زمانی فارسیدا بە مانای ئامرازە؛ لە عەرەبیدا بە ئامزار دەڵێن اَدات. دەی بۆ نێوانویکی ئەم پەڕەیە چ پێشنیار دەکەی؟ en:Tool (disambiguation) باشترە یان دەنا en:Instrument؟ ئەو شتانەی لە ناو Instrumentدا ھاتووە زیاتر لە ئامێری کوردی دەچێ ھەتا Tool. یان بۆ Instrument وشەی دەزگا دانێین؟--چالاک وتووێژ ‏٠٩:٢٦، ٣١ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بۆ ئەم پەڕەیە Instrument باشترە. بۆ (Tool (disambiguation ئامراز (ڕوونکردنەوە) باشە چونکە بۆ نموونە لە ڕێزمانیشدا زاراوەی ئامرازمان ھەیە (ئەداتی تەشبیھ و ...). وشەی Device یشمان ھەیە لە ئینگلیزیدا کە لە کوردیدا ھەم دەزگای پێ ئەڵێن ھەم ئامێر.--Aza (لێدوان) ‏١٤:١٦، ٣١ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

 کرا چالاک وتووێژ ‏١٥:٢٥، ٣١ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]