وتووێژ:ئابوور
ناو
[دەستکاری]@Aza: تا ئەو جێگایەی دەزانم لە کرمانجی بەمە دەڵین ئابۆر. ئابوور دەبێ بەمانای Economy بێ نەک ئابووری. ئابووری دەبێتە Economic. --چالاک وتووێژ ١٧:٤٦، ١١ی نیسانی ٢٠١٤ (UTC)
بریکار
[دەستکاری]@Calak: بریکار واتە ئەوەی لە بری کەسێکی تر کار ئەکا = agent. بڕیکار یانی چی؟--Aza (لێدوان) ١٩:٢٦، ١٣ی نیسانی ٢٠١٤ (UTC)
- وامزانی مەبەستت contractor بێ. لە فارسیدا کە دەڵێن پیمانکار پێشتر دەیانوت مقاطعەکار (بڕوانە ویکی فارسی) و بە کوردیش «بڕەکار»یان بۆ دانابوو؛ چاکم کرد. --چالاک وتووێژ ٢٠:٠٠، ١٣ی نیسانی ٢٠١٤ (UTC)
بەستەر
[دەستکاری]کاک ئازا بەستەری وشەی کار دەچێتەوە بۆ پەرەی ڕوونکردنەوە. لێرەدا مەبەست لە کار چییە؟ مەبەست پیشەیە(en)؟ یان دەنا شتێکی تر؟ تکایە چاکی بکە. سپاس.--چالاک وتووێژ ١٩:٥٢، ٣ی ئایاری ٢٠١٤ (UTC)
- دڵنیا نیم بەڵام ئەبێ مەبەست Manual labour بێ. لە وتارە ئینگلیزییەکە بەستەری نەداوە، بۆیە ئەلێم دڵنیا نیم.
- شتێکی تر: من Job بە لامەوە شوغڵ -ە، پیشە نییە. پیشە profession -ە. وا نییە؟--Aza (لێدوان) ١٢:٣٨، ٥ی ئایاری ٢٠١٤ (UTC)
- وایە. ھەم دەبێتە profession و ھم occupation. لە عەربیشدا بە ھەر دووکیان دەڵێن مهنة و لە فارسیشدا حرفە (یان ئێستا پیشە) و لە تورکیشدا مەسلەک.
- بەڵام پێم وایە Job لە کوردیدا ھەر دەبێتەوە کار؛ دەڵێن کارت چییە؟ دەڵێن کار نییە. بۆ نموونە لای شکاکان بووم بە کاریان دەوت شوول (ھەر شوغڵی خۆمان). ئەگەر ویستبایان بڵێن کار دەکەم دەیانوت شوول دکەم. یان بە تورکی بە Job دەڵێن iş و لای ئێمەش ئیش (کە لە تورکی وەرگیراوە) ھەر یانی کار.
- جاری بەستەری کار لادەبەم. سپاس.--چالاک وتووێژ ١٦:١٩، ٥ی ئایاری ٢٠١٤ (UTC)
چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]سڵاو ھاوڕێیان،
من ئێستا دەستکاری ١ بەستەری دەرەکیی ئابوورم کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:
- ئەرشیڤێکی نوێ https://web.archive.org/web/20170630182427/http://www.businessdictionary.com/definition/economy.html بۆ http://www.businessdictionary.com/definition/economy.html زیاد کرا
تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،
کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ٠٦:٥٩، ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ (UTC)
چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]سڵاو ھاوڕێیان،
من ئێستا دەستکاری ١ بەستەری دەرەکیی ئابوورم کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:
- ئەرشیڤێکی نوێ https://web.archive.org/web/20170630182427/http://www.businessdictionary.com/definition/economy.html بۆ http://www.businessdictionary.com/definition/economy.html زیاد کرا
تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،
کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ٠٠:٠٠، ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)