وتووێژی پۆل:گەرماوەکان

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

لە باشوور زیاتر حەمام باوە یان گەرماو؟ یان دەنا ناوی تر؟ ئەگەر زیاتر گەرماو دەڵێن بە en:Jacuzzi دەڵێن چی؟ سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١٨:٠٦، ٢ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Broosk و Kushared: بۆ ئاگاداری.--چالاک وتووێژ ‏٢٠:٢٥، ٦ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
گەرماو وشەیەکی فەرمییە. لەسەر لافیتە و قتعەکانی حەمامە گشتییەکان دەینووسن. بەڵام خەڵک دەڵێن حەمام (کەعەرەبییە). من گەرماوم پێ باشترە چوونکە وشەیەکە زۆر خەڵک واتاکەی دەزانێت. --◂ برووسک وتووێژ‏٢٠:٣٠، ٦ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
من ھەمیشە پێم وابووە گەرماو زۆر بۆ Jacuzzi باشە. وا نییە؟--چالاک وتووێژ ‏٢٠:٣٢، ٦ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
نا پێم وا نییە بەو جۆرە بێت. لای ئێمە گەرماو وشەیەکە بەکاردێت ڕێک بۆ وشەی حەمام. هەرگیز نەنبیستووە بۆ جاکوزی وشەمان هەبێت. هەر دەڵێین جاکووزیی. --◂ برووسک وتووێژ‏٢٠:٣٥، ٦ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بۆ حمامی ناوماڵان حەمام زۆرتر بەکاردێت ، بەڵام لەبازاڕ وەک کاک برووسک ئاماژەی پێدا گەرماو دەنووسرێ، بەڵام لەبەر ئەوەی مرۆڤ بە گشتی زۆرتر لە ماڵ خۆی دەشوات بۆیە حەمامەکە زۆرتر لەسەر زارانە و باوترە , جاکووزیش هەر جاکووزی پێدەاگووترێت بەتایبەت لە پڕووپاگەندەی راگەیاندن > Kushared (لێدوان) ‏٠٥:٥٥، ٧ی ئازاری ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]