وتووێژی پۆل:کتێبەکان لەبارەی پشیلەوە

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

لەبارەی پشیلەدا یا لەبارەی پشیلەوە؟ من دووەمەکە بە دروست ئەزانم. -Aza (لێدوان) ‏١٤:٢٠، ٢٣ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لای ئێمە بۆ نموونە دەڵێن «دەبارەی چدا قسان دەکەن؟». یان «دەبارەی تۆدا نەبوو». نەمبیستووە ئەمانە بە -ەوە بڵێن. نازانم.-- چالاک وتووێژ ‏١٦:٢٢، ٢٣ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەپێچەوانەوە، ئێمە ئەڵێین لەربارەی چییەوە قسە ئەکەن؟ لەبارەی تۆوە نەبوو. -Aza (لێدوان) ‏٠٤:٥٤، ٢٤ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
نازانم کێھەیان باشترە، وەک کاک چالاک کوتی، ئەمە بە "دا" دەیڵێین. Şûşe وتووێژ ‏٠٧:٣٣، ٢٤ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
پێم وایە ئەم جیاوازییە ھی کاریگەریی دە و لە بێ. بیگوێزەوە کاک ئازا.-- چالاک وتووێژ ‏١١:٤٧، ٢٤ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Serchia: جارێکی تریش ئەم کارە ناشیرینەت کرد ھەر ھیچمان نەوت. وا بزانم لە وتووێژی ڕەنگی بنەوشدا بوو خەریکی وتووێژ بووین خێرا ھاتی بەبێ ئەوەی وتووێژەکە بە ئەنجامێک بگا گواستتەوە. ئەگەر ھەر ئەو دەم ھۆشدارمان پێدابای ئێستا خۆت کۆ دەکردەوە و ئاوا بە ھاسانی سیاسەتەکانت پێشێل نەدەکرد. ھیوادارم دوایین جارت بێ سیاسەتەکانی ویکی پێشێل دەکەی و بەبێ لێدوان و گەیشتنی لێدوان بە ئەنجامێک دێیت و پەڕەیەک دەگوازیتەوە. سپاس.-- چالاک وتووێژ ‏١٨:٠٨، ٢٤ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Serchia: کاکە ئەوە بۆ وات کرد؟! ئەگەر قسەیەکت ھەیە تۆش بێ بیکە وەک ئێمە. گوێت بۆ ئەگرین، تۆش گوێ لە ئێمە بگرە. یا تۆ ئێمە ڕازی ئەکەی یا ئێمە تۆ، یا ھیچ یەک ئەوی تر ڕازی ناکا و ئەمەش زۆر ئاسایییە. -Aza (لێدوان) ‏١٨:٣٥، ٢٤ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
خۆ ئەگەر یاسایەک لە گۆڕێ با لەمێژ بوو ئێوە لێرە دەرکرابوون کە بە قسە ڕەقەکەنتان چەندان کەستان لێرە تۆراندووە. لە زۆرینەی وتووێژەکانیش ھەر خەریکی سەپاندنی ڕاکانتان بوون نەک گوێگرتن. سەیریشە کات لە زۆر مەسەلە بەفیڕۆ دەدەن کە شتی دیارن و ھی درێژکردنەوە نین. وتووێژ بەو شێوەیە کەڵکی نابێت. ھیوادارم ویکیمیدیا زوو (Universal Code of Conduct) بچەسپێنێت، ئەو کات دەزانرێت ھەق بە کێیە. سەرچیا‏١٩:٠٥، ٢٤ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]