وتووێژی پۆل:ماتماتیک بە کایە

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

سڵاو هاوڕێیان، ئەو ناوە چۆنە؟ لەمە باشترم نەدۆزیەوە. Şûşe وتووێژ ‏١٩:١١، ١٩ی شوباتی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

نازانم ئەم وشەی کازە-یە چییە لە ھەنبانەدا ھاتووە. زۆر جوانە ئەگەر بڵێی ماتماتیکی کازەیی. بەڵام وا دیارە ئەم زمانە بڕیار نییە کەس پێی ڕابگا.--چالاک وتووێژ ‏٢٢:٣٤، ١٩ی شوباتی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو کاک چالاک، من ئەمەم لە زۆر جێگا پرسی، ئەو وڵامەم پێ باش بوو:

("وشەی recreational ئاوەڵکردارە واتە قەیدە. ناوەکەی واتە ئیسمەکەی recreationە. واتای ئینگلیزیی وشەکە:Recreation: an activity that you do for pleasure or amusement. واتە چالاکی و کارێک کە ئەنجامی دەدەی بۆ خۆشی و ڕابواردن. کەوابوو دەتوانین بڵێین "بیرکاریی ڕابواردنی". )


کازە کەمێک نامۆیە بۆ من. نازانم ڕای هاوڕێیانی تر چییە. Şûşe وتووێژ ‏٠٩:١٦، ٢٠ی شوباتی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

recreational قەید نییە و صفتە (ئاوەڵناو). ناوەکەشی recreation یانی تفریح. Recreational mathematics یانی ریاضیات تفریحی. منیش دەزانم کازە باو نییە چی بکەین بۆ recreation دەبێ شتێک دابنێین یا نا. ڕابواردن یانی بەسەربردن پێوەندیی بە تفریح-ەوە نییە دەتوانی زۆر ناخۆش ڕاببوێری.--چالاک وتووێژ ‏١٣:١٣، ٢٠ی شوباتی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
:)، من هەر گوێڕایەڵی ئێوەم. چتان پێ باشە با وا بکەین.Şûşe وتووێژ ‏١٣:١٩، ٢٠ی شوباتی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
من ھیچ پێشنیارێکم نییە وەڵڵا. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١٦:١٨، ٢٠ی شوباتی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
Recreation واتە بووژانەوە و بووژاندنەوە. Aza (لێدوان)
Recreation بە مانای بازآفرینش وشەیەکی ترە و جیاوازە و ئەویش بە بڕوای من نابێتە بووژانەوە و ھەر دەبێتە ئافراندنەوە. --چالاک وتووێژ ‏٠٧:٤٤، ٢١ی شوباتی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
هاوڕێیان،@Calak:، @Aza:، ئێرە بەشداربووی چالاکی کەمە و ناچارم لە دەرەوەی ویکیپیدیا بپرسم، ئەمەش ڕای هاوڕێیەکی ترم:

ئەو شتەی کە مەریوانی گەمەی پێ دەڵێن و سنەیی کایە و باشووری یاری، خۆ تەنیا بۆ بازی نییە؛ ئەڵبەت خودی بازی-یش قەرار نییە فووتباڵ بێت.

سەرگەرمی-یش شتێکی بێگانە نییە لە کوردیدا و بە واتای خڵاواندن و خۆ خڵاواندن هەیە

کایەی بیرکاری بۆ سەرگەرمیی ڕیازی/حەدس دەدەم ئەو کازەیە هەر لەگەڵ کایەدا یەکێک بێت. ئەڵبەت دڵنیا نیم. بیرکاریی کایەیی/ بیرکاریی بەکایە)

Şûşe وتووێژ ‏١٨:٥٧، ٢٠ی شوباتی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەکایەم پێ جوانە! Şûşe وتووێژ ‏١٩:٠٨، ٢٠ی شوباتی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

راستە و منیش دەم زانی کازە ھەر دەبێ کایە بێ بەڵام نازانم ئەم وشەیە ھی کوێ بێ. بۆچوونی من لەسەر ئێتیمۆلۆجی وشەکە ئاوایە:
پاڵەوی/پارتی کادەگ > *کادە > *کاذە یان *کاڎە > کازە. دیارە کایە ئاوا بووە: پاڵەوی/پارتی کادەگ > *کادە > کایە.
من نازانم بەکایە یانی چی. مانای بەپیاو یا بەژن چییە؟ ھیچ. بەکایەش مانای نییە. ماتماتیکی کایەیی رەنگە دروست بێ. یان بڵێین کایەکانی ماتماتیک یان کایە ماتماتیکییەکان.-- چالاک وتووێژ ‏١٩:٣٠، ٢٠ی شوباتی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک چالاک @Calak:، بە کایە، بۆچی مانای نییە! بە قومار، بە خۆشی، بە کایە! وەکوو ریاضی با بازیŞûşe وتووێژ ‏١٩:٤٤، ٢٠ی شوباتی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بە کایە نەک بەکایە! بیرکاری بە کایە. ئەگەرچی پێم وا نەبێ مانا بپێکێ چون مەبەست ئەمە نییە بیرکاری بکەینە کایە بەڵکوو مەبەست ھەندێک کایەیە کە بیرکاریشی لە پشتە.--چالاک وتووێژ ‏١٩:٥٩، ٢٠ی شوباتی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەمە [١] بخوێننەوە وەڵا ڕێک بۆی دەبێت. کێشەم لەگەڵ ئەوانەی ئێوەش کوتتان نییە. (بە تەفریح، بە خۆشی، بە کایە، ڕێک ئەو شتەی من لێرە ئەنجامی دەدەم :) Şûşe وتووێژ ‏٢٠:١٤، ٢٠ی شوباتی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Calak: @Amine yousefi: وشەی recreation و تفریح بە کوردی ئەبێتە بووژاندنەوە یا ژووژاندنەوە یا بووژانەو. واتە کارێ کە ئینسان ئەیکا بۆ ئەوە بژووژێتەوە. سەیری وشەی ژووژ یش بکەن. هەڵبەت، ماتماتیکی بووژانەوەیی جوان نیە. ئەمانە ئەڵێم بەڵکوو لە چاوگی بووژانەوەی وشەیەکی باشتر و جوانتر ساز کەین. سپاس. Aza (لێدوان) ‏٠٨:٤٥، ٢١ی شوباتی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بووژانەوە یان ژووژانەوە وەک لە ھەنبانەدا نووسراوە: سرحال آمدن بعد از بیحالی. ژووژیاگ: سرحال آمده‌، تجدید نیرو کرده‌. ئەمە زۆر دروستە و پێوەندی بە تەفریحەوە نییە. دۆستێکمان بوو چەند مانگ مووچەیان پێ نەدابوو دوایی ھەندێکیان پارە بۆ تێ کرد. یەکێک پێی وت ھیچ بووژایەوە؟ یانی دوای ئەو فشارەی لەسەرت بوو ھیچ ھاتیەوە سەر حاڵ؟! سەیری فەرھەنگی مەردووخیشم کرد لەسەر ژووژیانەوە نووسراوە توانا شدن، حال آمدن، پوشته شدن. ئەمە ھیچ پێوەندی بە تەفریحەوە نییە. لە فەرھەنگی کاوەدا ھاتووە اين بچه را سرگرم کن: ئەو منداڵەی بهاوژينە؛ رەنگە مەبەستت ئەمە بێ.--چالاک وتووێژ ‏٠٩:١٠، ٢١ی شوباتی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Calak: تفریح بەرامبەرێکی پڕبەپێست نییە بۆ recreation. recreation ڕێک واتە سەر حاڵ هاتنەوە. Aza (لێدوان) ‏٠٩:٢٧، ٢١ی شوباتی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ڕەنگە دڵبووژاندنەوە باشتر مەبەستم بگەیەنێ. Aza (لێدوان) ‏٠٩:٣٠، ٢١ی شوباتی ٢٠١٩ (UTC) @Aza:: دڵبووژانەوە دروستە ناوەکەی دەبێتە دڵبووژکێ. ئەگەر بە قسەی ئێوە مەبەست ئەمە بێ «شتێک کە سەر حاڵت دێنێتەوە» بە بڕوای من دەبێ بڵێین پێبووژ یان دروستتر پێوەبووژ.--چالاک وتووێژ ‏٠٦:٤٣، ٢٢ی شوباتی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Calak: ئەی پێبووژەرەوە ھەر ئەو پێوەبووژە نییە؟ --Aza (لێدوان) ‏١٢:٣٩، ٢٣ی شوباتی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
تۆ ناوی فاعیلت چاک کردووە. کە دەڵێی پێنووس پێویست ناکا بڵێی پێنووسەر. recreationیش ناوی فاعیل نییە. پێبووژ وەک پێنووس-ە. بۆ داتاشینی وشە ڕای من ئەوەیە پاشگری -ەوە بکەین بە پێشگری -وە دەنا وشەکە یەکجار قورس و گران دەبێ. ئەمە کێشەیە لە خوێندنەوە-دا خۆی دەنوێنێ. ناوە فاعیلەکەی دەبێتە خوێنەرەوە کە چی ھەر دەڵێن خوێنەر چون قورسە کە چی مانای خوێنەر فەرقی ھەیە و باشتر وا بوو بیانوتبایە وەخوێنەر. بووژانەوە > وەبووژان > وەبووژ > پێوەبووژ.--چالاک وتووێژ ‏١٢:٤٩، ٢٣ی شوباتی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]