وتووێژی پۆل:فیلمە مۆسیقییەکان

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

@Gejeluk فیلمە مۆسیقایییەکان یا فیلمە مۆزیکاڵەکان دروستە. Aza (لێدوان) ‏١٦:١٠، ١٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Aza و @Gejeluk:
music: مۆسیقا
musical: مۆسیقایی
Musical films: فیلمە مۆسیقایییەکان
لەودیو لە ژێر کاریگەری عەرەبیدا لە جیاتی بڵێن مۆسیقایی دەڵێن مۆسیقی! وەک چۆن بە کابرای خەڵکی ئەمریکا دەڵێن ئەمریکی لە جیاتی بڵێن ئەمریکایی. ئەمانە گشتی عەرەبین و مافی کوردییان پێوە نییە. پێویستیش نییە بڵێین مۆزیکاڵ و مۆسیقایی تەواوە. چالاک وتووێژ ‏٠٦:٤٨، ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aza و @Calak: مۆسیقی لە ناوی چەند وتارێکدا ھاتووە، وەک شێوەی مۆسیقی. منیش کەڵکم لەوانە وەرگرتووە. کێشەم لەگەڵ مۆسیقایی نییە. پاشان، ئەگەر ئەمە مۆسیقایی بێ، جوگرافی-ش ئەبێ بکرێت بە جوگرافیایی. کەچی Calak لێرەدا جوگرافیایی کردووە بە جوگرافی. با ئەمەش یەکلایی بکرێتەوە. ‎Gêjełûk ‏١٢:١٠، ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Gejeluk جوگرافیایی، ئەمریکایی، ئیتالیایی، ئیسپانیایی کوردیترن لە جوگرافی و ئەمریکی و ئیتالی و ئیسپانی. حکوومەتی ش کوردیترە لە حکوومی. بەڵام لەبەر ئەمەی کە ماناکە ڕوونە و سەر لە کەس ناشێوێنێ ئێمەی رۆژھەڵاتیش قەبووڵمان کردووە ئەمریکی بنووسین لە جیاتیی ئەمریکایی. بەڵام مۆسیقی لە جیاتیی مۆسیقایی دانان سەرلێشێوێنە و ھەڵەشە. Aza (لێدوان) ‏١٣:٢٧، ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Gejeluk: لە عەرەبیدا ئەگەر بێت و وشەیەک بە دەنگی -ا کۆتایی بێت ئەم دەنگە دەقرتێنن جا -ی نیسبەتی پێ زیاد دەکەن بەڵام لە کوردیدا وەھا نییە بۆ نموونە ئازا دەبێتە ئازایی و کەس ناڵێ ئازی! بەم پێیە دیارە مۆسیقا دەبێتە مۆسیقایی نەک مۆسیقی.
ئەگەر منیش نووسیومە جوگرافی لەبەر کاریگەری قورسی عەرەبی لەسەر کوردیی ئەودیوە دەنا لای ئێمە ھەر دەڵێن جوگرافیایی.
کاک دیاکۆ ھاشمی-ش لە وتارێکدا باسی ئەمەی کردووە:
ئەگەر وتت ئەمریکی، ئەفریقی، باشە بزانی کە کوردییە ڕەسەنەکەی دەبێتە ئەمریکایی، ئەفریقایی یان ئافریکایی.
چونکە لە کوردیدا (ی)ی نیسبەت دەلکێتە ناوی وڵاتێکەوە و دەبێتە ناوی خەڵکەکەی بۆ نموونە سوید + ی = سویدی.
وڵاتەکە خۆ پێی ناوترێت "ئەمریک" تا بڵێین ئەمریک + ی = ئەمریکی. بەڵکوو ئەمریکا + یی = ئەمریکایی.
-- چالاک وتووێژ ‏٠٦:٢٨، ١٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]