وتووێژی پۆل:زنجیرەی تەلەڤیزیۆنیی پاش کۆتاییی جیھانی
ناو[دەستکاری]
@Tessla کارەسات بەرامبەر disaster بەکار براوە، بەڵام ئەمە apocalypticە و ھەمان شت نین. بۆیە ئەگەر وشەیەکی گونجاوت بۆی نییە، بیگەڕێنەوە ناوەکەی پێشووی. Gêjełûk ٢١:٢٨، ٢٥ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC)
- @Gejeluk: وشە بە وشە وەرگێڕان ناکرێت. ڕەنگە وشەیەک لای ئێمە هەبێت بەڵام لە ئینگلیزی وشەی تر بەرامبەری زۆرە. ئەم ناوەی ئێستای جگە لەوەی ڕاستە، وە لە "پۆست-ئەپۆکالیپتیک"باشترە. Tessla (وتووێژ) ٢١:٣٣، ٢٥ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC)
- کاک @Tessla ئەمە لە ھەموو ویکییەکان جیایە نەک بەس لە ئینگلیزی. لە فارسی (آخرالزمانی) و لە عەرەبییش (نهاية العالم)ی بۆ دانراوە، بە ڕای من بۆ apocalypse «کۆتاییی دنیا/جیھان» یان «کۆتاییی شارستانێتی» گونجاو بێ.
- تێبینیی لاوەکی: ئەمە بابەت نییە تا بەم فۆرماتە بنووسرێ، نموونە: فیلمەکان سەبارەت بە فڵان بابەت، بەڵکو ئەمە چەشنە ئەبێ ئاوھا بنووسرێ، نموونە: فیلمی فڵان چەشن. Gêjełûk ٢١:٤٨، ٢٥ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC)
- @Gejeluk: نەموتووە دەبێت بەس کارەسات دابنرێت، دەڵێم گەر وشە ئینگلیزیەکە دابنێیت لەگەڵت نابم چونکە بە گونجاوی نازانم. بەس کارەسات تەواوە، هەڵبەت کۆتایی جیھانیش شتێکی باشە گەر دابنرێت، کامی بە باش دەزانیت دایبنێ. Tessla (وتووێژ) ٢١:٥٤، ٢٥ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC)
- @Tessla دەزانم، بەڵام ناچار بووم بەکاری بێنم. و ئەگەر ئاگادار بی لێرە داوای بەرامبەری باشترم بۆی کرد. بەھەرحاڵ، دەیگوازمەوە بۆ «زنجیرەی تەلەڤیزیۆنیی پاش کۆتاییی جیھانی» لە زۆر شوێن apocalypse بە کۆتاییھاتنی جیھان وەسف کراوە. Gêjełûk ٢٢:١٤، ٢٥ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC)