بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ھەڵبژاردەی تۆپی پێی نەرویژ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە هەڵبژاردەی تۆپی پێی نەرویژەوە ڕەوانە کراوە)
ھەڵبژاردەی تۆپی پێی نەرویژ
بە نەرویژیی بۆکمال: Norges herrelandslag i fotball
لقیnational association football team
وڵاتی وەرزشنەرویژ
پۆلی پێشبڕکێتۆپی پێی پیاوان
وەرزشتۆپی پێ
وڵاتنەرویژ
ڕاهێنەرStåle Solbakken
کاپتنمارتین ئۆدیگارد
یاریگاUllevaal Stadion
خاوەنNorwegian Football Federation
خەڵاتەکانNorwegian Sportsperson of the Year، People sport prize، People sport prize
وێبگەhttps://www.fotball.no/landslag/norge-a-herrer/
براوەی2004 Lunar New Year Cup
کۆدی وڵات لە فیفاNOR
Category for members of a teamCategory:Norway men's international footballers


هەڵبژاردەی تۆپی پێی نەرویژ ( بە نەرویژی: Norges herrelandslag i fotball ) نوێنەرایەتی نەرویژ دەکات لە تۆپی پێی نێودەوڵەتی، و لەلایەن فیدراسیۆنی تۆپی پێی نەرویژەوە سەرپەرشتی دەکرێت، کە دەستەی بەڕێوەبەری تۆپی پێی نەرویژە. یاریگای ئۆلیڤاڵ لە ئۆسلۆ یاریگای فەرمی هەڵبژاردەکەیە . نەرویژ سێ جار بەشداری لە جامی جیھانیی فیفا کردووە ( ١٩٣٨ ، ١٩٩٤ ، ١٩٩٨ )، جارێکیش لە پاڵەوانێتی جامی نەتەوەکانی ئەورووپا ( ٢٠٠٠ ) بەشداری کردووە.

نەرویژ یەکێکە لەو هەڵبژاردانەی کە هەرگیز بەرامبەر بەڕازیل نەدۆڕاوە . لە چوار یاریدا، نەرویژ ژمارەی پێوانەیی یارییەکانی بەرامبەر بەڕازیل بە دوو بردنەوە و دوو یەکسانبوون تۆمارکردووە [١] سێ یاری دۆستانە(لە ساڵانی 1988، 1997 و 2006) و یارییەکی قۆناغی کۆمەڵەکانی جامی جیھانیی فیفا 1998 .

تا هەشتاکانی سەدەی ڕابردوو ، نەرویژ بەزۆری بە یەکێک لە هەڵبژاردە لاوازەکانی ئەوروپا دادەنرا. نەیتوانی سەرکەوتن بۆ جامی جیهانی یان جامی نەتەوەکانی ئەورووپا بەدەست بهێنێت. سەرەڕای ئەوەش، نەرویژ ناوبانگێکی زۆری هەبوو لە بەدەستهێنانی ئەنجامە شۆکەکانی ناوبەناو، وەک بردنەوەی 3-0 لە یوگۆسلاڤیا لە ساڵی 1965، بردنەوەی 1-0 لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەرامبەر فەرەنسا لە ساڵی 1968، و سەرکەوتنی 2-1 لە ئینگلتەرا لە ساڵی 1981. [٢]


نازناوەکان

[دەستکاری]
  • یاریيەکانی ئۆڵۆمپیاد
    • 3rd place, bronze medalist(s)میدالیای برۆنزی: ساڵی ١٩٣٦
  • پاڵەوانێتی تۆپی پێی باکوور
    • 1st place, gold medalist(s) براوەکان: ١٩٢٩-١٩٣٢
    • 2nd place, silver medalist(s)پلەی دووەم: ١٩٥٢-٥٥ ، ١٩٥٦-٥٩

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «Norway national football team: record v Brazil». 11v11.com. 11v11. لە ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  2. ^ «The radio man who gave England's boys a hell of a beating». www.sportsjournalists.co.uk. Sports Journalists' Association. ٨ی ئەیلوولی ٢٠١١. لە ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.