ھەڵبژاردەی تۆپی پێی مەجارستان
ھەڵبژاردەی تۆپی پێی مەجارستان نوێنەرایەتی مەجارستان لە تۆپی پێی نێودەوڵەتیدا دەکات، و لەلایەن فیدراسیۆنی تۆپی پێی مەجارستانەوە سەرپەرشتی دەکرێت. ھەڵبژاردەکە نۆ جار بەشدارییان لە لە جامی جیھانیی فیفادا کردووە، و پێنج جار بەشدارییان لە جامی نەتەوەکانی ئەورووپا کردووە. یاریگای پووشکاش کە دەکەوێتە بوداپێست یاریگای سەرەکی ھەڵبژاردەکەیە و لە تشرینی دووەمی ٢٠١٩ دامەزراوە.
مەجارستان لە ماوەی دەیەی ١٩٥٠ گۆڕانکاریێکی بەرچاویان ھەبوو لە تۆپی پێدا. تیپەکەیان نازناوی تیپی زێڕینیان ھەبوو، و بە سەرکردایەتی فێرێنک پوشکاش یارییان دەکرد، کە بە یەکێک لە ھەرە باشترین گۆڵکارەکانی سەدەی بیستەم دەناسرێت.[١][٢][٣] تیپەکە بۆ چوار ساڵی دوا بە دوای یەک شکستیان نەھێنا، لەوانە ٣١ یاری و لەوانە «یاریی سەدەی» دژ بە ھەڵبژاردەی ئینگلتەرا کە بە ئەنجامی ٦–٣ لە بەرژەوەندی مەجارستان کۆتایی ھات.
جلوبەرگ
[دەستکاری]کۆمپانیا | ماوە |
---|---|
![]() |
١٩٧٦–١٩٨٩
١٩٩٤-ئێستا |
![]() |
١٩٩٠–١٩٩٤ |
ئامارەکان
[دەستکاری]گۆڵکارەکان
[دەستکاری]پێگە | ناو | گۆڵ | ژمارەی یارییەکان | ڕێژە | ماوە |
---|---|---|---|---|---|
١ | پووشکاش | ٨٤ | ٨٥ | ٠٫٩٩ | ١٩٤٥–١٩٥٦ |
٢ | ساندۆر کۆکسیس | ٧٥ | ٦٨ | ١٫١ | ١٩٤٨–١٩٥٦ |
٣ | ئیمری شلۆسەر | ٥٩ | ٦٨ | ٠٫٨٧ | ١٩٠٦–١٩٢٧ |
٤ | لاژۆس تیکی | ٥١ | ٧٢ | ٠٫٧١ | ١٩٥٥–١٩٧١ |
٥ | گیۆرجی سارۆسی | ٤٢ | ٦٢ | ٠٫٦٨ | ١٩٣١–١٩٤٣ |
٦ | ناندۆر ھیدێگکوتی | ٣٩ | ٦٩ | ٠٫٥٧ | ١٩٤٥–١٩٥٨ |
٧ | فێرێنک بێنێ | ٣٦ | ٧٦ | ٠٫٤٧ | ١٩٦٢–١٩٧٩ |
٨ | گیولا زێنگێلەر | ٣٢ | ٣٩ | ٠٫٨٢ | ١٩٣٦–١٩٤٧ |
تیبۆرت نییلاسی | ٣٢ | ٧٠ | ٠٫٤٦ | ١٩٧٥–١٩٨٥ | |
١٠ | فلۆریان ئالبێرت | ٣١ | ٧٤ | ٠٫٤٢ | ١٩٥٩–١٩٧٤ |
کاپتنەکان
[دەستکاری]ناو | ماوەکان | پاڵەوانێتییە سەرەکییەکان |
---|---|---|
تیبۆر نییلاسی | ١٩٨١–١٩٨٥ | جامی جیھانیی فیفای ١٩٨٢ |
ئانتال ناگی | ١٩٨٥–١٩٨٦ | جامی جیھانیی فیفای ١٩٨٦ |
ئیمری گارابا | ١٩٨٦–١٩٩١ | |
لاژۆس دێتاری | ١٩٩١–١٩٩٤ | |
ئیستڤان کۆزما | ١٩٩٥ | |
یانۆس بانفی | ١٩٩٦–١٩٩٧ | |
بێلا ئیلێس | ١٩٩٨–٢٠٠١ | |
گابۆر کیرالی | ٢٠٠٢–٢٠٠٣ | |
زۆلتان گێرا | ٢٠٠٤–٢٠٠٥ | |
پال داردای | ٢٠٠٦ | |
زۆلتان گێرا | ٢٠٠٧–٢٠١٣ | |
بالاز زودزاک | ٢٠١٤–٢٠١٩ | جامی نەتەوەکانی ئەورووپای ٢٠١٦ |
ئادەم زالای | ٢٠٢٠–٢٠٢٢ | جامی نەتەوەکانی ئەورووپای ٢٠٢٠ |
دۆمینیک سۆبۆزلای | ٢٠٢٢- | جامی نەتەوەکانی ئەورووپای ٢٠٢٤ |
دەستکەوتەکان
[دەستکاری]پاڵەوانێتییە سەرەکییەکان
[دەستکاری]- جامی جیھانیی فیفا
- جامی نەتەوەکانی فیفا
- پلەی سێیەم: ١٩٦٤
- یارییەکانی ئۆلۆمپیاد
- مەدالیای زێڕین: ١٩٥٢، ١٩٦٤، ١٩٦٨
- مەدالیای زیو: ١٩٧٢
- مەدایلیای بڕۆنز: ١٩٦٠
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «FIFA President: FIFA to help the Galloping Major». FIFA. ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٥. لە ڕەسەنەکە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٦ ھێنراوە.
- ^ «Coronel Puskas, el zurdo de oro» (بە ئیسپانی). AS. ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٦. لە ٢٤ی تەممووزی ٢٠٠٨ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٦ ھێنراوە.
- ^ Mackay، Duncan (١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٥). «Lineker tees up another nice little earner». London: TheGuardian.com. لە ٢٢ی نیسانی ٢٠٠٨ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٦ ھێنراوە.