ھێزى ھەرەزاڵ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە هێزى هەرەزاڵەوە ڕەوانە کراوە)

هێزی هەرەزاڵ لە عەرەبی : قوة قاهرة ، لە ئینگلیزى و فەڕەنسی (فۆرس ماژوور: Force Majeure) لە گرێبەستەکانی یاسا و ئابووریدا یەکێکە لەو بڕگانەی کە هەردوو لایەنی پەیمانبەست لە ئەرکەکانیان رەها دەکات کاتى روودانى دۆخێک کە لە دەرەوەی توانین و دەسەڵاتى ئەواندا بێت، وەک هەڵگیرسانى شەڕ, شۆڕش، مانگرتنی کرێکاران، تاوان، یان کارەساتی سروشتی وەک بوومەلەرزە یان لافاو . [١] [٢] یەکێک لەم ڕووداوانە ڕەنگە ڕێگری بکات لە لایەنێکی گرێبەستەکە یان هەردوو لایەن لە جێبەجێکردنی ئەرکەکانی بەپێی گرێبەستەکە. بەڵام بڕگەی هێزی هەرەزاڵ کاری پێ ناکرێت ئەگەر کەمتەرخەمی هەیوو لە ئەنجامدانی کردەوەیەکی زیانبەخشدا .

لە حاڵەتی بیمەدا[دەستکاری]

لە حاڵەتی بیمەی موڵکدا ، خاوەن بیمە دەبێت هەموو ڕێوشوێنێک بگرێتەبەر بۆ پاراستنی موڵک و ماڵی بیمەکراوی خۆی لە مەترسییە ئاساییەکان ، ئاگرکەوتنەوە وەک نموونە، .

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "UNIDROIT Principles 2010 - Article 7.1.7". UNIDROIT. Retrieved 16 September 2015. ٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ "Force Majeure Clauses" (PDF). DLA Piper. 2011. Retrieved 16 September 2015. ٤ی ئازاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.