ھۆرمۆن
ھۆرمۆن مادەیەکی کیمیاییە کە خانەیەک (سلوولێک) یان ئاڵگێک لە بەشێک لە لەشی مرۆڤدا دروستی دەکات دەردەدرێت لە لایەن کوێرە ڕژێنە کۆئەندام و وەکوو پەیامێک دەچێتە بەشێکی تری لەش و دەبێتە ھۆی گۆڕانکارییەک لەوێ. بۆ گۆڕاندنی مێتابۆلیزمی خانەکان، تەنیا نەختێ ھۆرمۆن پێویستە. ھەندێک لە ھۆرمۆنەکانی لەشی مرۆڤ ئەمانەن: تی٣ و تی٤ کە ھیی ئاڵگی تیرۆئیدن، ئەنسۆلین کە ھین پەنکریاسە و ھتد. [١]
میکانیزمی کارکردن
[دەستکاری]ھۆرمۆنەکان کار لە خانەکان دەکەن لەڕێگەی بەستنەوەیان بە وەرگری پڕۆتینی تایبەت کە دەکەوتە سەر رووی خانە یان ناو سایتۆپلازمی خانە، ئەم بەستنەوەیە دەبێتە ھۆی گۆڕان لە فرمانی خانە. ھۆرمۆنەکان کاردەکەن وەکو پردی پەیوەندی لەنێوان ئەندام و شانەکان بۆ ڕێکخستنی شێوازی کارکردنیان وەک ھەرسکردن و مێتابۆلیزم و ھەناسەدان و فرمانی شانە و خەو و گەشە و جولە و فشار و شیر بەرھەم ھێنان و زۆربون و باری دەرونی.
پێکھاتەی کیمیایی
[دەستکاری]ھۆرمۆنەکان شێوگی کیمیاییان ھەمەجۆرە کە ئیکۆسانۆیدز و ستیرۆید و وەرگیراوەکانی ئەمینۆ ئەسید و پیپتیدەکان و پرۆتین لەخۆ دەگرێ. ئەو ئاڵگانەی کە ھۆرمۆن دەردەن بەشێکن لە کۆئەندامی کوێرەڕژێن.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ http://www.nlm.nih.gov/medlineplus/hormones.html ٤ی تەممووزی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ھۆرمۆن تێدایە. |