ھاوسەرگیریی منداڵان
ھاوسەرگیریی منداڵان جۆرێک ھاوسەرگیری فەرمی یان نافەرمییە کە تێیدا تاک پێش ئەوەی تەمەنی بگاتە ١٨ ساڵان دەچێتە نێو ژیانی ھاوبەشەوە.[١][٢][٣][٤] یاسا لە زۆر شوێندا لانی کەمی تەمەنی بۆ پێکھێنانی ژیانی ھاوبەش ١٨ ساڵ دیاری کردووە بەتایبەت لەسەر کچان؛ و تەنانەت ھەندێ جار تەمەنی ١٨ ساڵانیش بۆ خۆی دەکەوێتەوە بازنەی ئەم یاسایەوە. دەستەواژەی ھاوسەرگیریی منداڵان زیاتر بۆ ئەو کچانەی تەرخان دەکرێ کە لەگەڵ پیاوانی بەتەمەن و گەورەساڵ پێوەندیی ھاوسەرگیری پێک دێنن کە فاکتەری وەک نەریتە ئەتنیکییەکان، نەخوێندەواربوون و کێشەوگرفتی ئابووریی بنەماڵە وەک ھۆکارە سەرەکییەکانی ئەم دیاردەیە دێنەوە.[٥]
دەسەڵاتی دادوەری جۆراوجۆر پاش ڕەزامەندیی بنەماڵە ئیزن بە پێکھێنانی ژیانی ھاوبەش پێش وادە و تەنانەت ھەندێ جار دووگیانبوونی تازەلاوان لایان ڕێپێدراوە. یاساکانی تەمەنی ڕەزامەندی (تەمەنێک کە تێیدا شیاوبوونی تاک، زیاتر بۆ کچان، لەسەر ڕەزامەندی بۆ پێوەندیی سێکسی لەلایەن یاساوە ڕێپێدراوە) بە مەبەستی پاراستنی منداڵان بەرامبەر بە چەوساندنەوەی ڕەگەزی و ھەروەھا قاچاخکردنی منداڵان دانراون و تا ڕادەیەکیش ھاوسەرگیریی منداڵان دەگرنەوە. ھاوسەرگیری لە تەمەنی منداڵیدا کاریگەریی نەرێنی لەسەر کوڕان و کچان دەبێت. ئەگەرچی زۆرینەی ھەرەزۆری ئەوانەی بەرگەزندن و خەساریان لێدەکەوێ کچانن. زۆرینەیان ھەلومەرجی ئابووری-کۆمەڵایەتی لاوازیان ھەیە.[٦]
لە ئاستی یەکێتی ئەورووپا و ئاستی نێودەوڵەوتیدا، ھاوسەرگیریی منداڵان وەک یەک لە جۆرەکانی ھاوسەرگیریی زۆرەملی ھەژمار دەکرێ و نموونەی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤە و ھەروەھا نموونەیەکە لە توندوتیژیی ڕەگەزی.[٧] لە پەڕلەمانی ئێراندا پلانێک لەژێر ناوی ھاوسەرگیریی منداڵان پێشنیار کراوە کە ژمارەیەکی زۆر ھاوڕا و نەیاری ئەم پلانە ھەڵویستیان ھەبووە.[٨][٩]
پێناسەی تەواو
[دەستکاری]باوترین جۆری ھاوسەرگیری منداڵان، ھاوسەرگیریی کچانی کەم تەمەنە لەگەڵ ئەو پیاوانەی کە تا ڕادەیەکی نائاسایی تەمەنیان زۆرترە. ئەم پرسە زیاتر لە وڵاتە نەریتییەکاندا بەرچاوە.[١٠]
- بەپێی بڕگەکانی ڕێککەوتننامەی جیھانی مافەکانی منداڵ, منداڵ ئاماژەیە بۆ کەسێک کە تەمەنی لە ١٨ ساڵ کەمترە. لەنێو ئەو پرسانەی کە مافی منداڵان دەخاتە مەترسییەوە، ھاوسەرگیریی منداڵان یەکێکە لەو بابەتانەی کە ژمارەیەکی زۆر لە منداڵان لە مافەکانیان زەوت دەکات. بەپێی پێناسەی جۆراوجۆر و جیاواز، ھاوسەرگیری پێشوادە یان ھاوسەرگیری منداڵان ئاماژەیە بۆ ھاوسەرگیرییەک کە تێیدا ژن و مێرد یان یەکیان تەمەنی نەگەیشتبێتە ١٨ ساڵ.[١١][١٢]
ھاوشێوەی کچان، کوڕانیش دەتوانن لەبەر کەلتوور و نەریتەکانی کۆمەڵگا پێش وادە پێوەندیی ھاوسەرگیری پێک بھێنن. چونکە ئەم دەستەواژەیە زیاتر ئاماژە بە کچان دەکات و لە ئامار و میدیاکانیشدا زیاتر لەسەر کاریگەرییە نەرێنییەکانی لەسەر کچانی منداڵ جەخت دەکرێتەوە، باسکردنی ئەو کوڕانەی کە لە تەمەنی منداڵیدا ھاوسەرگیری دەکەن و لە مافە بنەڕەتییەکانی خۆیان بێبەش دەبن دەخرێتە پەراوێزەوە.[١٣] بەپێی ئامارەکانی یونسکۆ، ساڵی ٢٠١٩ نزیکەی ١١٥ ملیۆن پیاوی زیندوو لە جیھاندا ھاوسەرگیریان کردووە و تەمەنیان کەمتر لە ١٨ ساڵ بووە.[١٤]
بەشێک لەو خەسارانەی کە لەسەر ھاوسەرگیریی کوڕانی منداڵ ئاماژەیان پێکراوە بریتین لە جێھشتنی قوتابخانە و بەلاوەنانی خوێندن، خەریکبوون بە ئیش و پیشەی نەشیاو و ئاست نزم لەبەر ناچاری و بۆ دابینکردنی بژێوی ژیان، بێبەشکەوتن لە دەرفەت و ھەلومەرجی منداڵی.[١٥][١٦]
- کامیل ئەحمەدی توێژەر و مرۆڤناس و چالاکوانی بواری منداڵان کە لەسەر هاوسەرگیریی منداڵان توێژینەوەیەکی لەژێر ناوی زایەڵەی بێدەنگی هەیە، دەڵێت:
لەسەر ئەو باوەڕەم کە بابەتە پێوەندیدارەکان بە ژنان، بابەتی چەند ڕەھەندین. گۆڕینی ڕوانگەکانی ئێستا لە سیاسەتەکانی چاوەدێری و حوکمڕانی نابێ وەھا چاویان لێ بکرێ کە پرس و بابەتی ژنان و منداڵان ئاوڕیان لێ نادرێتەوە و کاری کارناسانەیان لەسەر ناکرێ. نابێ پرس و گرفتەکانی ژنان و بنەماڵە وەک بابەتی سیاسی و ئەمنی سەیر بکرێن و چونکە کۆمەڵگا گەنجە و خەریکە دەگۆڕدرێ بێ گومان پێویستە ژنان و منداڵانیش لەم گۆڕانکارییانەدا بەشێکیان ھەبێت. ئەگەر جۆر و شێواز و ستایلی ژیانی ئەم نەوە لەگەڵ گۆڕانکارییەکانی دەوروبەری ناھەماھەنگ بێت، کێشە و گرفتی کۆمەڵایەتی دێتە ئاراوە و ئەمەش بەرەبەرە دەبێتە ھۆی سازبوونی مەودایەک لە نێوان دیسیپلینی سیاسی و ڕوانگەی کۆمەڵایەتی بنەماڵە و ژنان و دیارە لەگەڵ تێپەڕینی کات خەسار و گرفتی دیکەشی لێدەکەوێتەوە.[١٧][١٨][١٩][٢٠]
ھاوسەرگیریی منداڵان لە ئیسلامدا
[دەستکاری]ھاوسەرگیریی لەگەڵ منداڵ
[دەستکاری]زانا موسڵمانەکان ئەگەر ڕەزامەندی باوکی لەسەر بێت ھاوسەرگیری منداڵان بە دروست و ڕەوا دەبینن.[٢١]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «Harmful practices» (بە ئینگلیزی). UNICEF.
- ^ «Child Marriage Archives» (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ICRW | PASSION. PROOF. POWER.
- ^ «دستکم ۱۵ هزار کودک ایران در دهه اخیر زایمان کردند» (بە فارسی). BBC News فارسی. ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) - ^ «Child marriage» (بە ئینگلیزی). www.unicef.org.
- ^ «دختر ۱۵ ساله کودک نیست/ باید برای دختران طالب شوهر فکری کنیم» (بە فارسی). خبرآنلاین. ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩.
- ^ «پسران هم از مقوله کودک همسری آسیب میبینند» (PDF). لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ٢٨ی ئایاری ٢٠٢٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٧ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «Forced Marriage frm a Gender Perspective» (PDF). February 2016.
- ^ ««کودک همسری»؛ طرحی بین موافقان و مخالفان».
- ^ «طرح کودک همسری: کشمکشهای سیاسی بر سر یک مسئله اجتماعی».
- ^ «تصمیم نامبارک والدین برای فرزندان/ کودک همسری لباسی گشاد بر تن فرشتگان کوچک».
- ^ «کودک همسری یا ازدواج هنگام». 16 بهمن 1397.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوت=
(یارمەتی) - ^ «CONVENTION ON THE RIGHRS OF THE CHILD». www.unic-ir.org. لە ڕەسەنەکە لە ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٧ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «Child marriage among boys: A global overview of available data» (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). UNICEF DATA. ٣٠ی ئایاری ٢٠١٩.
- ^ «115 million boys and men around the world married as children - UNICEF» (بە ئینگلیزی). www.unicef.org.
- ^ «115 million boys and men around the world married as children - UNICEF» (بە ئینگلیزی). www.unicef.org.
- ^ «ازدواج کودکان تجاوز به آنهاست» (بە فارسی). سلامت نیوز.
- ^ «چرا لایحه ممنوعیت کودک همسری به سرانجام نمیرسد؟» (بە فارسی). ایرنا. ٦ی ئازاری ٢٠١٩.
- ^ «Prevalence of Female Genital Mutilation/Cutting in iran Kameel Ahmady» (PDF). swiftjournals. لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٧ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ احمدی، کامیل. زنانه شدن فقر علتها و پیامدها - ازدواجهای موسوم به کودک همسری در ایران، فصلنامه علمی تخصصی ڕوانشناسی، علوم اجتماعی و علوم تربیتی، دوره ۵، شماره ۲، تابستان ۱۴۰۰، ص ۱۶۳ - ۱۷۷.
- ^ بررسی پیامدهای ازدواج کودکان. روزنامه ابتکار ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە..
- ^ wikifeqh.ir سن_ازدواج_دختران#آرای فقیهان
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ھاوسەرگیریی منداڵان تێدایە. |