بۆ ناوەڕۆک بازبدە

نەخۆشیی مێشک و لوولەکانی خوێن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە نەخۆشیی سرەبرۆڤاسکولارەوە ڕەوانە کراوە)
نەخۆشیی مێشک و لوولەکانی خوێن
ناوەکانی ترینەخۆشییەکانی مێشک و خوێنبۆڕییەکان
دیمەنی مێشکێک نیشاندەدات کە تووشی خوێنبەربوونی ناوەکی بووە
خوێندنەوە
  • سەرەبرۆڤاسکولار دەزیز
تایبەتمەندیدەمارناسی
نیشانەکانلاوازبوونی لایەکی جەستە
Complicationsتێکچوونەکانی قسەکردن و ڕۆیشتن، بیرچوونەوە، ئیفلیجبوونی لایەکی ڕووخسار یان پەلەکان، و تێکچوونەکانی باری دەروونی و بیروھۆش
ھۆکارەکانزگماکی، ڕەقبوونی خوێنبەر، ئەنیوریزم، ھەندێکجار ھۆیەکەی نەزانراوە
Risk factorsبەرزیی پەستانی خوێن، قەڵەوی، شەکرە، جگەرەکێشان
ڕێگای دەستنیشانکردنپشکنینی دەماری، پشکنینی فیزیکی
چارەسەرکردنخوێن ڕوونکەرەوەکان، دەرمانی دژە پەستانی خوێن

نەخۆشیی مێشک و لوولەکانی خوێن یان خوێنبۆڕییەکان (بە ئینگلیزی: Cerebrovascular disease) کۆمەڵێک دۆخی جۆراوجۆری پزیشکی دەگرێتەوە کە کار دەکەنە سەر خوێنبۆڕییەکانی مێشک و سووڕی خوێنی مێشک. ئەو خوێنبەرانەی ئۆکسجین و خۆراکە ماددە دەگەیەننە مێشک زۆربەی جار زیانیان بەردەکەوێت یان دەشێوێن لە ئەنجامی ئەم تێکچوونانە.[١] باوترین دەرکەوتنی نەخۆشیی خوێنبۆڕییەکانی مێشک بریتییە لە جەڵدەی ئیسکیمی یان نیمچە-جەڵدە و ھەندێکجاریش خوێنبەربوونە جەڵدە.[١] بەرزەفشاری خوێن (پەستانی خوێنی بەرز) گرنگترین ھۆکاری مەترسییە بۆ جەڵدە و نەخۆشیی خوێنبۆڕییەکانی مێشک، بەوەی کە دەتوانێت پێکھاتەی خوێنبۆڕییەکان بگۆڕێت و لە ئەنجامدا ببێتە ھۆی ڕەقبوونی خوێنبەرەکان.[٢]

ڕەقبوونی خوێنبەرەکان خوێنبۆڕییەکان تەسکدەکاتەوە لە مێشکدا،  بەمەش؛ کەمبوونەوەی ڕەوینی خوێن بۆ مێشک. ھۆکارە مەترسییەکانی تر کە پشکدارن لە جەڵدە؛ جگەرەکێشان و نەخۆشیی شەکرە دەگرێتەوە.[٣] خوێنبەرە تەسکبووەوەکانی مێشک دەکرێت ببنە ھۆی جەڵدەی ئیسکیمی، بەڵام پەستانی بەرزی بەردەوامی خوێن بەھەمان شێوە دەکرێت ببێتە ھۆی دڕانی لوولەکان، و ببێتە جەڵدەی خوێنبەربوون.[٤]

جەڵدە وەک نەریتی خۆی بەشێوەی کورتھێنانێکی دەماریی لەناکاو دەردەکەوێت - وەک لائیفلیجی (ئیفلیجبوونی لایەکی جەستە)، سڕبوون، بێ زمانبوون (تێکچوونی قسە)، یان بەلاکەوتن (لەدەستدانی ھەماھەنگی) - پەیوەست بە لوولە زامێکی ناوچەیی.[٥] نیشانە دەمارییەکان دەردەکەون لە چەند چرکەیەکدا چونکە دەمارەخانەکان پێویستیان بە خۆراکی بەردەوامە، لەناویاندا ئۆکسجین و گلوکۆز، کە دابیندەکرێن لەلایەن خوێنەوە. لەبەرئەوە، ئەگەر پاڵپشتیی خوێن بۆ مێشک تەگەرەی تێکەوت, زیان و پچڕانی ووزە خێرا دەبێت.[٥]

ھێما و نیشانەکان

[دەستکاری]
وێنەیەکی کارتۆنیی ڕوونکەرەوە نیشاندەدات کە تێیدا مێشکی مرۆڤ لە چەند ناوچەیەکی جیاوازەوە ئەبڵەق بووە (فتق)
جۆرەکانی فتقی مێشک

باوترین دەرکەوتنی نەخۆشیی خوێنبۆڕییەکانی مێشک، جەڵدەیەکی توندە؛ کە ڕوودەدات کاتێک دابینکردنی خوێن بۆ مێشک تووشی ئاستەنگی دەبێت.[٦] نیشانەکانی جەڵدە زۆربەیجار خێران لە دەستپێک، و لەوانەیە ببێتە لاوازبوونی لایەکی ڕووخسار یاخود جەستە، سڕبوونی لایەکی ڕووخسار یاخود جەستە، بێتوانایی لە قسەکردن یان تێگەیشتن، گۆڕانی بینایی، و ئاستەنگییەکانی ھاوسەنگی.[٧] خوێنبەربوونە جەڵدەکان دەکرێت دەربکەون بە سەرئێشەیەکی لەناکاوی زۆر توند، بە ھاوەڵی لەگەڵ ڕشانەوە، مل ڕەقبوون، و کەمبوونەوەی ھۆش و ئاگایی.[٦] نیشانەکان ھەمەجۆرن بەپێی شوێن و قەبارەی ناوچەی کارتێکراو بە جەڵدە. ئاوبەند یان ئاوسانی مێشک لەوانەیە ڕووبدات کە بەمەش فشاری ناو کەللەسەر زیاد دەکات و ڕەنگە لە ئەنجامدا ببێتە فتقی مێشک. جەڵدەی مێشک ڕەنگە ببێتە ھۆی کۆما یان مردن ئەگەر ناوچە سەرەکییەکانی مێشک بگرێتەوە.[٨]

نیشانەکانی تری نەخۆشیی خوێنبۆڕییەکانی مێشک ئەمانە دەگرێتەوە؛ لاسەرئێشە (شەقیقە)، گەشکە، فێ (پەرکەم)، یان کەمبوونەوەی ھۆشیاری.[٩] ھەرچەندە، نەخۆشیی خوێنبۆڕییەکانی مێشک ڕەنگە ھەستی پێنەکرێت بۆ ماوەی ساڵانێک تا لەئەنجامدا جەڵدەیەکی توند ڕوودەدات.[١٠] سەرەڕای ئەمە، ئەو نەخۆشانەی کە کێشەی زگماکیی خوێنبۆڕییەکانی مێشکیان ھەیە دەکرێت ئەم نیشانانەیان لێ دەربکەوێت لە منداڵیدا.[١١]

ھۆکارەکان

[دەستکاری]

زگماکی

[دەستکاری]

دەستکەوتوو

[دەستکاری]

نەخۆشییە دەستکەوتووەکانی مێشک و خوێنبۆڕییەکان ئەوانەن کە تووشھاتوون بە درێژایی ژیانی کەسێک، کە دەکرێت پێشیان لێبگیرێت بە کۆنتڕۆڵکردنی ھۆکارە مەترسییەکان. ڕێژەی ڕوودانی نەخۆشیی مێشک و خوێنبۆڕییەکان زیاد دەکات لەگەڵ بە تەمەنداچوونی کەسەکە.[١٢] ھۆکارەکانی نەخۆشیی دەستکەوتووی مێشک و خوێنبۆڕییەکان بریتین لە ڕەقبوونی خوێنبەر، ئیمبۆڵیزم، ئەنیوریزمەکان، و کەرتبوونەکانی خوێنبەر.[١٣] ڕەقبوونی خوێنبەر سەردەکێشێت بۆ تەسکبوونەوەی لوولەکانی خوێن و پڕژاندنی کەمتری خوێن بۆ مێشک، و ھەروەھا زیادبوونی مەترسی بۆ ترۆمبۆسز، یان گیرانی خوێنبەرێک لە مێشکدا.[١٤] ھۆکارە مەترسییە سەرەکییەکانی ڕەقبوونی خوێنبەر کە دەتوانرێت دەستکاری بکرێن پێکدێن لە:

  • جگەرەکێشان

جڵەوکردنی ئەم ھۆکارە مەترسییانە دەتوانێت ڕوودانی ڕەقبوونی خوێنبەر و جەڵدەی مێشک کەمبکاتەوە.[١٧] فیبریلەیشنی گوێچکەڵەش (ڕیشاڵۆچکەبوونی گوێچکەڵە: ڕیشاڵۆچکەکانی دڵ بە ناڕێکی و بێ ھەماھەنگی گرژدەبن) ھۆکارێکی مەترسیی سەرەکییە بۆ جەڵدەی مێشک. ڕیشاڵۆچکەبوونی گوێچکەڵە دەبێتە ھۆی دروستبوونی کڵۆخوێنەکان (تۆپەڵێک خوێنی مەییو) لەناو دڵدا، کە لەوانەیە گەشتبکەن بەرەو خوێنبەرەکانی مێشک و ببنە ئیمبۆڵیزمێک. ئیمبۆڵیزمەکە ڕێگری دەکات لە تەوژمی خوێن بەرەو مێشک، ئەمەش دەبێتە ھۆی جەڵدەی مێشک.[١٨]

ڕوونکەرەوەی ئەنیوریزمێکی مێشک، بڵقێک نیشاندەدات لە خوێنبەرێکی مێشکدا

ئەنیوریزم، بڵقکردنی یاخود ئاوسانی نائاساییی بەشە بچووکەکانی خوێنبەرەکانە، کە مەترسیی تەقینی خوێنبەر زیاد دەکات. ئەنیوریزمەکانی نێوکەللە ھۆکاری ھەرە لەپێشن بۆ خوێنبەربوونی ژێرتەونۆکە، یان خوێنبەربوونی دەوری مێشک لەناو ژێرتەونۆکە بۆشایی. لێرەدا چەندین تێکچوونی بۆماوەییی جۆراوجۆر ھەنە کە پەیوەندیدارن بە ئەنیوریزمەکانی نێوکەللە، وەک کۆنیشانی ئێھلەرز-دانلۆس، نەخۆشیی گورچیلەی فرەکیسی ئۆتۆسۆمیی زاڵ، و فرەئەڵدۆستیڕۆنیزمی خێزانی جۆری یەک.[١٩][٢٠][٢١] ھەرچەندە، ئەو کەسانەی بێ ئەم تێکچوونانەشن  لەوانەیە ئەنیوریزمەکان بگرن. کۆمەڵەی دڵی ئەمریکی و کۆمەڵەی جەڵدەی مێشکی ئەمریکی پێشنیازی کۆنتڕۆڵکردنی ھۆکارە مەترسییە بەردەستەکان دەکەن لەوانەش جگەرەکێشان و بەرزەفشاری خوێن.[٢٢]

کەرتبوونەکانی خوێنبەر ئەو دڕانانەن کە لە ناوپۆشی خوێنبەرەکان ڕوودەدەن. زیاتر پەیوەندییان ھەیە بە زەبرێکەوە.[٢٣] کەرتبوونەکانی نێو خوێنبەرەکانی کاڕۆتید یان بڕبڕە خوێنبەرەکان لەوانەیە تەوژمی خوێن تێکبدەن بۆ مێشک بەھۆی کڵۆخوێنەکانەوە، ھەروەھا ئەم کەرتبوونانە مەترسیی تەقینی لوولەکانی خوێن زیاد دەکەن.[٢٤]

ھۆ نەزانراو

[دەستکاری]

نەخۆشییە ھۆ نەزانراوەکان[٢٥] ئەوانەن کە ڕوودەدەن لەخۆوە و بەبێ ھۆکارێکی زانراو.[٢٦] مۆیامۆیا نمونەیەکی نەخۆشییە ھۆ نەزانراوەکانی مێشک و لوولەکانە؛ کە دەبێتە ھۆی تەسکبوونەوە و گیرانی لوولەکانی خوێن.[١٣] باوترین دەرکەوتنی بە شێوەی جەڵدەی مێشکە یان ھێرشی ئیسکیمیی کاتی، بەڵام کەمبوونەوەی بیروھۆش لە منداڵاندا دەکرێت بەھەمان شێوە نیشانەی دەرکەوتنی بێت.[٦][١٣] نەخۆشییەکە لەوانەیە نیشانەکانی دەربکەون ھەر لە سەرەتای ھەرزەکاریدا، بەڵام ھەندێک کەس دەکرێت ھیچ نیشانەیەکیان نەبێت تا تەمەنی پێگەیشتوویی.[٦]

فیزیۆلۆژیای نەخۆشی

[دەستکاری]

چارەسەر

[دەستکاری]

ئاکام

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ ئ ا «Stroke». nhs.uk (بە ئینگلیزی). ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧. لە ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  2. ^ «Stroke - Causes and Risk Factors | NHLBI, NIH». www.nhlbi.nih.gov (بە ئینگلیزی). ٢٦ی ئایاری ٢٠٢٣. لە ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  3. ^ Prakash، Dibya (2014-04-10). Nuclear Medicine: A Guide for Healthcare Professionals and Patients (بە ئینگلیزی). Springer Science & Business Media. ISBN 978-81-322-1826-5.
  4. ^ «Stroke: MedlinePlus Medical Encyclopedia». medlineplus.gov (بە ئینگلیزی). لە ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  5. ^ ئ ا Hui، Channing (2024)، «Ischemic Stroke»، StatPearls، Treasure Island (FL): StatPearls Publishing، PMID 29763173، لە 2024-06-30 ھێنراوە
  6. ^ ئ ا ب پ Portegies، M. L. P. (2016). «Cerebrovascular disease». Handbook of Clinical Neurology. 138: 239–261. doi:10.1016/B978-0-12-802973-2.00014-8. ISSN 0072-9752. PMID 27637962.
  7. ^ «UpToDate». www.uptodate.com. لە ٢٣ی تەممووزی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  8. ^ «UpToDate». www.uptodate.com. لە ٢٣ی تەممووزی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  9. ^ Khaku، Aunali S. (2024)، «Cerebrovascular Disease»، StatPearls، Treasure Island (FL): StatPearls Publishing، PMID 28613677، لە 2024-07-23 ھێنراوە
  10. ^ Smith، Eric E. (2017-02). «Prevention of Stroke in Patients With Silent Cerebrovascular Disease: A Scientific Statement for Healthcare Professionals From the American Heart Association/American Stroke Association». Stroke (بە ئینگلیزی). 48 (2). doi:10.1161/STR.0000000000000116. ISSN 0039-2499. {{cite journal}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی)
  11. ^ «Pediatric Cerebrovascular Disorders - Conditions and Treatments». Children's National Hospital (بە ئینگلیزی). لە ٢٣ی تەممووزی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  12. ^ «Cerebrovascular Disease». AANS (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٣٠ی تەممووزی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  13. ^ ئ ا ب Sabiston، David C.، ed. (2017). Sabiston textbook of surgery: the biological basis of modern surgical practic (20th edition ed.). Philadelphia, PA: Elsevier. ISBN 978-0-323-29987-9. {{cite book}}: |edition= دەقی زیادەی ھەیە (یارمەتی)
  14. ^ «Stroke». nhs.uk (بە ئینگلیزی). ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧. لە ٣٠ی تەممووزی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  15. ^ Mitsios، John Peter (2018-05-17). «Relationship Between Glycated Hemoglobin and Stroke Risk: A Systematic Review and Meta-Analysis». Journal of the American Heart Association. 7 (11): e007858. doi:10.1161/JAHA.117.007858. ISSN 2047-9980. PMC 6015363. PMID 29773578.
  16. ^ Alloubani، Aladeen (2018-07). «Hypertension and diabetes mellitus as a predictive risk factors for stroke». Diabetes & Metabolic Syndrome. 12 (4): 577–584. doi:10.1016/j.dsx.2018.03.009. ISSN 1878-0334. PMID 29571978. {{cite journal}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی)
  17. ^ Kernan، Walter N. (2014-07). «Guidelines for the prevention of stroke in patients with stroke and transient ischemic attack: a guideline for healthcare professionals from the American Heart Association/American Stroke Association». Stroke. 45 (7): 2160–2236. doi:10.1161/STR.0000000000000024. ISSN 1524-4628. PMID 24788967. {{cite journal}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی)
  18. ^ «Atrial Fibrillation and Stroke | National Institute of Neurological Disorders and Stroke». www.ninds.nih.gov (بە ئینگلیزی). لە ٣٠ی تەممووزی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  19. ^ Litchfield، W. R. (1998-01). «Intracranial aneurysm and hemorrhagic stroke in glucocorticoid-remediable aldosteronism». Hypertension (Dallas, Tex.: 1979). 31 (1 Pt 2): 445–450. doi:10.1161/01.hyp.31.1.445. ISSN 0194-911X. PMID 9453343. {{cite journal}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی)
  20. ^ Pepin، M. (2000-03-09). «Clinical and genetic features of Ehlers-Danlos syndrome type IV, the vascular type». The New England Journal of Medicine. 342 (10): 673–680. doi:10.1056/NEJM200003093421001. ISSN 0028-4793. PMID 10706896.
  21. ^ Vlak، Monique Hm (2011-07). «Prevalence of unruptured intracranial aneurysms, with emphasis on sex, age, comorbidity, country, and time period: a systematic review and meta-analysis». The Lancet. Neurology. 10 (7): 626–636. doi:10.1016/S1474-4422(11)70109-0. ISSN 1474-4465. PMID 21641282. {{cite journal}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی)
  22. ^ Thompson، B. Gregory (2015-08). «Guidelines for the Management of Patients With Unruptured Intracranial Aneurysms: A Guideline for Healthcare Professionals From the American Heart Association/American Stroke Association». Stroke. 46 (8): 2368–2400. doi:10.1161/STR.0000000000000070. ISSN 1524-4628. PMID 26089327. {{cite journal}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی)
  23. ^ Debette، Stéphanie (2014-02). «Pathophysiology and risk factors of cervical artery dissection: what have we learnt from large hospital-based cohorts?». Current Opinion in Neurology. 27 (1): 20–28. doi:10.1097/WCO.0000000000000056. ISSN 1473-6551. PMID 24300790. {{cite journal}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی)
  24. ^ «UpToDate». www.uptodate.com. لە ٣٠ی تەممووزی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  25. ^ «idiopathic»، فەرھەنگی کوردستانیکا، عەلی جەوشەنی(ئینگلیزی بۆ کوردیی ناوەندی و فارسی). فەرھەنگەکانی ڤەژین lex.vejin.net. سەردان لە ڕێکەوتی ٢٩ی تەممووزی ٢٠٢٤.
  26. ^ Tirlapur، Seema A. (2013-12). «How do we define the term idiopathic?». Current Opinion in Obstetrics & Gynecology. 25 (6): 468–473. doi:10.1097/GCO.0000000000000025. ISSN 1473-656X. PMID 24121599. {{cite journal}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی)