نزال ئەشقەر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

نزال ئەشقەر (لە دایکبووی ٢٥ی ئازاری ١٩٣٤) کچەئەکتەری لوبنانی و دەرھێنەری شانۆیە، بەیەکێک لەکەسە گرنگەکانی شانۆی لوبنانی دادەنرێت.[١] ھەروەھا ناوبراو بەیەکێک لە کەسەکە کاریگەرەکان دادەنرێت لە بەرەوپێشبردنی بزووتنەوە شانۆی لوبنانی. نزال لە ساڵانی شەستەکان و حەفتاکان، ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕا لە شانۆکانی لوبنان.[٢]

ژیان[دەستکاری]

نزال ئەشقەر کچی ئەسەد ئەشقەرە، کە کەسایەتییەکی سیاسیی بوو لە حیزبی سۆسیالیستی نەتەوەیی سووریا. نزال لە بەشی ھونەرەکانی درامای لە ئەکادیمیای شاھانە لە لەندەن تەواوکرد.[٣] نزال ھاوسەرگیری لەگەڵ فوئاد نەعیم کردووە، کە ڕۆژنامەنووس و وێنەکێشە. لەگەڵ فوئاد دوو کوڕیان بووە بەناوەکانی عومەر و خالید.[٤]

لە ساڵی ١٩٦٧، یەکەم شانۆی دەرھێنا لە بەیرووت، دواتریش لە شەستەکان وۆرشکۆپی شانۆنی لوبنانی دامەزراند. لەدوای شەڕی ناوخۆیی لوبنان، شانۆی ئەلمەدینەی لە ساڵی ١٩٩٤ کردەوە، شوێنی شانۆکەش لەسینەمایەکی کۆنی شارەکەبوو کە نزال نۆژەنی کردەوە و کردی بە شوێنی نمایشکردنی شانۆ.[٥]

نزال خەڵاتی مورێکس دۆری بۆ ڕێزلێنانی ژیانی ھونەری پێدرا لەلایەن وەزیری ڕۆشەنبیری لوبنان گابی لیۆن. لەکاتی پێدانی خەڵاتەکەش، وەزیر نزالی بە «ڕووی ڕاستەقینەی ڕووناکبیری و کەلتووری لوبنان» وێناکرد.[٦]

لە ساڵی ٢٠١٩، لە چاوپێکەوتنێکیدا وتی کە مەحاڵبووە کە شانۆ لە جیھانی عەرەبی درووستبێت بەبێ «واقعیبوون، شۆڕشەکانی گواستنەوە» کە ڕێگادەدات دەرگای ئازادیی بکرێتەوە.[٧]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Hanan Nasser, LAU Celebrates the Grande Dame of Theater, Nidal Al Achkar ١٩ی ئازاری ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە., Lebanese American University, March 22, 2019.
  2. ^ پڕۆفایلی نزال ئەشقەر، ماڵپەڕی ھەی فیستیڤاڵ ١٤ی نیسانی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، ڕۆژی ١١ی ئازاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  3. ^ Nidal Al Achkar: A Woman of the Theatre, Home Magazine, Issue No. 3, 2018. Accessed 10 March 2020.
  4. ^ Nidal Al Achkar امرأة المسرح، ڕۆژی ١١ی ئازاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  5. ^ Gary Hoppenstand (2007). The Greenwood encyclopedia of world popular culture. Greenwood Press. p. 296. ISBN 978-0-313-33274-6.
  6. ^ Nidal Al Ashkar receives Lebanon culture award, June 24, 2012. Accessed 10 March 2020.
  7. ^ Lebanese Actress Nidal Al-Ashkar: No Freedom Of Speech In The Arab World; Change Would Require Real Transformative Revolutions ١٩ی ئازاری ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە., memri.org, April 12, 2019.