نرخ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

نرخ بەو بڕە پارەیە ئەوترێ کە لایەنێک لە بەرامبەر شتومەک یا خزمەتدا ئەیبژێرێ و ئەیدا بە لایەنێکی تر. نرخی شتومەک بەستراوە بە خەرجێ کە بۆ بەرھەمھێنانی ئەکرێ و ڕادەی دابینبوونی و ڕمێنی لە بازاڕدا. ھەروەھا، نرخ ئەتوانێ لە لایەن پاوانکەرەوە دیاری بکرێ، ئەشتوانێ بە ھۆی ھەلومەرجی بازاڕەوە خۆی بسەپێنێ.[١]

وشەڕەتناسی[دەستکاری]

وشەی نرخ لە فارسیدا «نێرخ» و لە بەلووچیدا «نێھر»ە. ئەم وشانە لە ڕیشەی پرۆتۆئێرانیی *ni-xrī- -یەوە ھاتوون، کە خۆی دوو پارە و پێک ھاتووە لە پێشگری *ni- بە مانای ژێر، خوار، بن + *xrī-. ئەم پارەی دووەمی ھاوڕەگوڕیشەی وشەگەلی «خەریدەن»ی فارسی و «کڕین»ی کوردییە کە /xr/ -ەکەی چەپەوانە بووەتەوە و بووە بە /rx/.[٢]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Price", Wikipedia (بە ئینگلیزی), 2022-11-27, retrieved 2023-01-03
  2. ^ نانەوازادە, عەلی (2022). فەرھەنگی ڕیشەی وشەی کوردی، بەرگی شەش. p. 230.