ناوی بەکارھێنەر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ناوی بەکارھێنەر کە لە ھەندێک سیستم دا بە ناو یان بەکارھێنەری تەنیاش دەنووسرێت لە کۆمپیوتەر دا بریتییە لە ناوێکی تایبەت بۆ ناسینەوەی کەسێک لەسەر سیستمێکی کۆمپیوتەردا. بۆ نموونە، لەوانەیە کۆمپیوتەرێک بە چەند ئەژمێر (ئەکانت) ـەوە دابمەزرێت، و ھەرکام لە ئەکانتەکان ناوی بەکارھێنەری تایبەتی خۆی ھەبێت. زۆرێک لە ماڵپەڕەکان بە بەکارھێنەرانی خۆیان ڕێگە دەدەن ناوێکی بەکارھێنەر ھەڵبژێرن بۆ ئەوە بتوانن تایبەتمەندییەکانی ئەم ماڵپەڕە بەپێی ویستی خۆیان بگۆڕن یان ئەژمێرێکی سەرھێڵ (ئۆنڵاین) بۆ خۆیان دروست بکەن. بۆ نموونە لەوانە بانکێک بە بەکارھێنەرانی خۆی ڕێگە بدات یەک ناوی بەکارھێنەر ھەڵبژێرن بۆ دەستگەیشتن بە زانیارییەکانی حسابی بانکی خۆیان لە ڕێگەی سیستمی ئەلکترۆنییەوە. سرویسەکانی ئیمەیل لەوانە جیمەیڵ، ھاتمەیل و یاھوومەیل لەسەر بەکارھێنەرانی خۆیان فەرزیان کردووە کە یەک ناوی بەکارھێنەر بۆ خۆیان ھەڵبژێرن بۆ ئەوە بتوانن لە سرویسەکەی ئەوان کەڵک وەربگرن.

ئاساییانە ھەر ناوێکی بەکارھێنەر لەگەڵ تێپەڕوشە دەبێت واتە پێویستە بەکارھێنەر ناوی بەکارھێنەر و تێپەڕوشەی خۆی بدات بە سیستمەکە یان ماڵپەڕەکە بۆ ئەوە بتوانێت بچێتە ناوەوە.