ناوچەی نۆر نۆرک

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوچەی نۆر نۆرک
بە ئەرمەنی: Նոր Նորք
وڵاتئەرمەنستان
دابەشکاریی کارگێڕییەریڤان
ناوچەی کاتیUTC+04:00
پۆتانی شوێن٤٠°١١′٥٤″N ٤٤°٣٣′٥٥″E
دانیشتووان١٢٩٬٩٠٠
ڕووبەر١٤٫٥ کیلۆمەتر چوارگۆشە
وێبگەhttp://www.nor-norq.am
Map

ناوچەی نۆر نۆرک (بە ئەرمەنی: Նոր Նորք)یەکێکە لە ١٢ ناوچەی یەریڤانی پایتەختی ئەرمینیا. دەکەوێتە بەشی ڕۆژھەڵاتی شارەکە. لە ڕۆژاواوە لەگەڵ ناوچەکانی نۆرک-مەراش، کێنترۆن و کاناکەر-زەیتون، لە باکوورەوە ئاڤان و لە باشوورەوە لەگەڵ ئێرێبونی ھاوسنوورە. پارێزگای کۆتایک سنووری ڕۆژھەڵاتی ناوچەکە پێکدەھێنێت.[١]

ناوچەکە بە شێوەیەکی نافەرمی دابەشکراوە بەسەر گەڕەکە بچووکەکاندا کە بریتین لە ٩ بلۆکی نۆرک و گەڕەکی باگرێڤاند. بەپێی سەرژمێری ساڵی ٢٠١١ ژمارەی دانیشتووانی قەزاکە ١٢٦٠٦٥ کەسە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]