ناوچەی ئەرەبکر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوچەی ئەرەبکر
American University of Armenia (neighborhood view).jpg
ناو بە زمانی ڕەسمیԱրաբկիր
وڵاتئەرمەنستان
دابەشکاریی کارگێڕییەریڤان
پۆتانی شوێن٤٠°١٢′٢٨″N ٤٤°٣٠′٢١″E، ٤٠°١٢′٢٠″N ٤٤°٣٠′٢٥″E
بەرزی لە ئاستی دەریا١٬١٥٠±١ مەتر
ناوچەی کاتیUTC+04:00
خوشکەشارەکانLe Plessis-Robinson، Şişli
ڕووبەر١٢ کیلۆمەتر چوارگۆشە
وێبگەhttp://www.yerevan.am/index.php?page=arabkir

ناوچەی ئەرەبکر (بە ئەرمەنی: Արաբկիր վարչական շրջան)، یەکێکە لە ١٢ ناوچەی یەریڤانی پایتەختی ئەرمینیا. ئەرەبکر دەکەوێتە باکووری ناوەندی شارەکە، لە باکووری ڕۆژاواوە لەگەڵ ناوچەی داڤتاشێن، لە ڕۆژاواوە لەگەڵ ناوچەی ئاجاپنیاک، لە باشوورەوە لەگەڵ ناوچەی کێنترۆن و لە ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ ناوچەی کاناکەر-زەیتون ھاوسنوورە.[١] ڕووباری ھرازدان لە باکوور و ڕۆژاواوە سنووری سروشتی ناوچەکە پێکدەھێنێت. لە باکوورەوە ئەرەبکر سنووری ھاوبەشی لەگەڵ کۆمەڵگەی کەنەکەرەوان سەر بە پارێزگای کۆتایک ھەیە.

کولتوور[دەستکاری]

عەرەبکر چەندین کتێبخانەی گشتی ھەیە لەوانە کتێبخانەی زانستی بنەڕەتی ئەکادیمیای نیشتمانی زانستەکانی ئەرمەنستان (١٩٤٣),[٢] کتێبخانەی ژمارە ٥ (١٩٥٠)، کتێبخانەی زانستی و تەکنیکی ناوەندی نیشتمانی داھێنان و کارگێڕی (١٩٦٣)، کتێبخانەی ژمارە ٥ .٦ (١٩٧٦),[٣] و لقەکانی کتێبخانەی ناوەندی ئاڤێتیک ئیساحاکیان ژمارە ٢٩ (١٩٥١)، ژمارە ٣٣ بۆ منداڵان (١٩٤٧)، و ژمارە ٣٦ (١٩٥٨).

قوتابخانەی مۆسیقای کۆنستانتین ساراجیان و قوتابخانەی مۆسیقای ئەلێکسی ھێکیمیان لە ساڵانی ١٩٥٢ و ١٩٨٢ەوە لە قەزاکەدا کاردەکەن.

سەرچاوەکان[دەستکاری]