نافوورەی ترێڤی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

نافوورەی ترێڤی (بە ئیتاڵی: Fontana di Trevi) نافوورەکەیە کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی هەژدەهەم لە ناوچەی ترێڤی لە ڕۆما. نافوورەکە دیزاین کراوە لەلایەن تەلارسازێکی ئیتاڵی بە ناوی نیکۆلا سالڤی و دواتر کارەکانی تەواو کراوە لەلایەن جیۆزێپی پانینی و چەند کەسانێکی تر. بەرزییەکەی ٢٦.٣ مەتر و پانییەکەی ٤٩.١٥ مەتر،[١] گەورەترین نافوورەی بارۆکییە لە شارەکە و یەکێکە لە بەناوبانگترین نافوورەکانی جیهان.

نافوورەکە لە چەندین فیلمدا دەرکەوتووە، لەوانە ڕۆمان هاڵیدەی (١٩٥٣) ، سێ فلسەکە لە نافوورەکەدا (١٩٥٤) ، فیلمی کلاسیکی (La Dolce Vita) (١٩٦٠) ، سابرینا دەچێتە ڕۆما (١٩٩٨) ، و فیلمی (The Lizzie McGuire Movie) (٢٠٠٣).[٢]

گەلەری[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Trevi Fountain". Britannica.com - Trevi-Fountain.
  2. ^ Silver, Alexandra (17 May 2010). "Top 10 Iconic Movie Locations". Time. Time magazine. Retrieved 21 May 2018.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]