ناستا پالاژانکا
ئەم وتارە ھیچ بەستەرێکی بۆ وتارەکانی تری ویکیپیدیا نییە. (تشرینی دووەمی ٢٠٢٥) |
ناستا پالاژانکا | |
|---|---|
![]() ناستا پالاژانکا) | |
| لەدایکبوون | ١٩٩٠ |
| نەتەوە | بیلاڕووس |
| ناسراوە بە | چالاکوان |
ناستا پالاژانکا (بە بیلاڕووسی: Наста Палажанка؛ لەدایکبووی ١٩٩٠) چالاکوان لە بزووتنەوەی لاوانی بەرھەڵستیکارە لە بیلاڕووس، کە لەتەمەنی ١٤ ساڵییەوە چالاکە.[١][٢] لە ساڵی ٢٠١١، بووبە جێگری سەرۆکی بەرەی گەنجان، کە ڕێکخراوێکی ناحکومییە لە بیلاڕووس.[٣][٤] وێڕای بوونی ھەڕەشە و تۆقاندن لە ژیانی، ئەوا ناستا پارێزەر و چالاکوانە لەبواری مافەکانی مرۆڤ لە بیلاڕووس.[١] دواتر لە ئەیلوولی ٢٠١١، مارەبڕا بە کوڕە چالاکوانێکی بەرەی گەنجانکرد، بەناوی زمیتسەر داشکێڤچ.[٥] ناستا و زمیتسەر ئەوکاتە ھاوسەرگیریانکرد کاتێک لە ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠١٢، ناستا سەردانی ئەوی کرد لە زیندانی ھرۆندۆ، دەسەڵاتدارانی زیندانەکە ماوەی ١–٢ کاتژمێر ڕێگەیان دا بۆ سەردانیکردنی ناستا بۆلای زمیتسەر.[٦]
لە ساڵی ٢٠١١، لەلایەن حکوومەتی ئەمریکا خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی پێدرا.[٤][٧] ھەرچەند نەیتوانی ئامادەبێت لە ڕێوڕەسمەکە.[١]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- 1 2 3 «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ٥ی ئەیلوولی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٨ی ئازاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ↑ Belarusian Opposition Activist Released From Detention، ماڵپەڕی rferl، ڕۆژی February 18, 2011 19:12 GMT بڵاوکراوەتەوە.
- ↑ Nasta Palazhanka: “We have strength for boycott of “elections” in spite of search”، ماڵپەڕی چارتەر ٩٧، ڕۆژی 24.07.2008, 16:56 نووسراوە.
- 1 2 «Secretary Clinton To Host the 2011 International Women of Courage Awards». U.S. Department of State.
- ↑ «'Conditional Release' Demanded For Jailed Belarusian Activist». Radio Free Europe/Radio Liberty. ١٢ی ئەیلوولی ٢٠١١. لە ڕەسەنەکە لە ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٠ی تەممووزی ٢٠١٢ ھێنراوە.
- ↑ Claire Bigg (٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٢). «Belarusian Opposition Activist Ties The Knot In Prison». Radio Free Europe/Radio Liberty. لە ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ ھێنراوە.
- ↑ «Secretary Clinton To Host the 2011 International Women of Courage Awards». ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠١١. لە ٩ی ئازاری ٢٠١٧ ھێنراوە.
