مەنزوور پەشتین
مەنزوور ئەحمەد پەشتین (به پەشتۆ: منظور احمد پښتین) چالاکوانێکی مافی پەشتوونەکانی و خەڵکی باشووری وەزیرستانە، لە شاری خەیبەر پەختونخوا لە پاکستان.

سەرەتای ژیانی
[دەستکاری]مەنزوور پەشتین لە ٢٥ی تشرینی یەکەم ١٩٩٤ لە شاری شاهور (یان شەهێر) لەدایکبووە، ێکی گوندێکی بچووکی نزیک شارۆچکەی سەروەکای لە باشووری وەزیرستانی پاکستان لە شاری مەولەخان سەرای. گەورەترینی هەشت خوشک و برا، پەشتین سەر بە هۆزی شەمانخێل مەحسودی پشتونەکانە. باوکی بەناوی عەبدولوەدوود مەحسود مامۆستای قوتابخانەی سەرەتاییە لە گوندەکەی خۆی.[١]
پەشتین خوێندنی لە قوتابخانەی گوندەکەی خۆی لە باشووری وەزیرستانی وەرگرتووە. ساڵی ٢٠٠٥ بەهۆی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی هێزە چەکدارەکانی پاکستان بۆسەر پەشتوونەکان، پەشتین و بنەماڵەکەی ناچاربوون لە وەزیریستان هەڵبێن و لە کەمپی پەنابەران لە دێرە ئیسماعیل خان لە خەیبەر پەختونخوا نیشتەجێ ببن. خێزانەکەی بۆ جاری دووەم لە ساڵی ٢٠٠٧ لە ماڵەکەی خۆیان لە وەزیریستان هەڵهاتن، و لە ساڵی ٢٠٠٨ گەڕاونەتەوە، بەڵام لە ساڵی ٢٠٠٨ جارێکی دیکە هەڵهاتن بەهۆی هێرشێکی دیکەی سوپای پاکستان بۆ سەر گوندەکەیان. ساڵی ٢٠٠٩ بەهۆی هێرشێکی دیکەوە، ئەو و بنەماڵەکەی ناچار بوون بۆ جاری چوارەم لە شاری وەزیرستان هەڵبێن. پەشتین دواتر خوێندنی تەواو کرد. خێزانەکەی هەژار بوون و باوکی بۆ وانەکانی قوتابخانەی پەشتین قەرزی دەکرد.[٢] پەشتین لە ساڵی ٢٠١٦ دکتۆرای لە پزیشکی ڤێتێرنەری لە زانکۆی گۆمال لە دێرە ئیسماعیل خان وەرگرتووە. کاتێک ئەو و خێزانەکەی لە ساڵی ٢٠١٦ گەڕانەوە بۆ وەزیریستان، بینییان کە موڵک و ماڵی خۆیان تاڵان کراوە و ماڵەکەیان وێران کراوە و مینەکانی پاکستان لە سەرانسەری زەوییەکانیاندا هەبووە.[٣]
هەروەها تەماشای
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «د پښتنو د پاڅون مشر منظور پښتين څوک دی؟». VOA Deewa (بە پەشتوو). ١٣ی شوباتی ٢٠١٨. لە ٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٣ی شوباتی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ↑ «The Mehsud with a movement». The Friday Times. ٢ی ئازاری ٢٠١٨. لە ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠٢١ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٩ی حوزەیرانی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ↑ «Caught Between The Military And Militants, Pakistan's Pashtuns Fight For Rights». NPR.org (بە ئینگلیزی). لە ١٥ی حوزەیرانی ٢٠١٨ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢١ی حوزەیرانی ٢٠١٨ ھێنراوە.
| ئەم ژیاننامە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |