بۆ ناوەڕۆک بازبدە

مەسعوود کوڕی نامدار

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

مەسعوود کوڕی نامدار (بە عەرەبی: مسعود ابن نامدار) نووسەرێکی کوردی ھەرێمی دێرینی گەنجەو ئاران بوو[١] کە ئێستا بە کۆماری ئازەربێجان دەناسرێت. کۆمەڵێک بەڵگەنامە ناوخۆیی لە دوو توێی کتیبێکدا کۆکردووەتەوە کە نزیکەی چل ساڵ دوای ڕووخانی میرنشینیی کوردانی شەدادییە لە گەنجە. نووسەری بەڵگەنامەکان خۆی خەڵکی ناوچەی ئاران بووە. تۆمارەکانی کە نزیکەی ساڵی ١١١١ کۆکراونەتەوە، باس لە ڕاپەڕینی ئەسکۆ دەکەن دژی بە میر فەدڵی باوکی و ھەروەھا ڕووداوەکانی دیکەی ئەوسا.[٢] لەو نامە ونووسینانەی کە کۆی کردوونەتەوە، پێدەچێت شاری گەنجە بە شێوەیەکی کاتی لەلایەن شیروانشانی فەریبورزەوە داگیرکرابێت.[٢] بە گشتی تۆمارەکان زانیاری گرنگ لەسەر مێژووی قەفقاز پیشان دەدەن و مێژوونووسان بۆ داڕشتنی ڕووداوەکانی سەردەمی خۆی بەکاریان دەھێنن.

شایەنی گوتنە کە نیزامی گەنجەوی خاوەنی لەیل و مەجنوون، دایک وباوکی لە میرانی کوردی گەنجە بووە.

تورکەکان ھەوڵدەدەن ناوی نامدار وەک تورکێک بنووسن بۆ سڕینەوەی مێژووی کوردان لە وڵاتی ئاران و ڕەوان (ئازەربێجان و ئەرمەنستانی ئێستا).

ھەروەھا تەماشای[دەستکاری]

سەرچاوە و تێبینی[دەستکاری]

  1. ^ V. Minorsky, Studies in Caucasian history, Cambridge University Press, 1957, page 34: ‘’The author of the collection of documents relating to Arran Masu’ud b. Namdar (c. 1100) claims Kurdish nationality”. Pg 35: “In the documents collected in Arran by Mas’ud b. Namdar (himself a Kurd) the Shaddadi are clearly distinguished from the Rawwadi
  2. ^ ئ ا V. Minorsky, Studies in Caucasian history, Cambridge University Press, 1957