بۆ ناوەڕۆک بازبدە

مەحموود دەوڵەتابادی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
مەحموود دەوڵەت ئابادی

مەحموود دەوڵەت ئابادی لە دایکبووی ١٩٤٠ لە سەبزەوار نووسەری ھاوچەرخی ئێرانی و نووسەری ڕۆمانی درێژی کلیدەرە.

لە دێی دەوڵەتابادی سەربە شارستانی سەبزەوار لەدایک بوو. دوایی چوو بۆ سەبزەوار و مەشھەد. لە ١٩٦٠ەکاندا لە تاران دەبێت و دەست بە کاری نمایش دەکات. دواتر دەکەوێتە زیندان. دوای زیندان نووسینی ڕۆمانی کلیدەر دەست پێدەکات.

چالاکیی سیاسی

[دەستکاری]

لە سەردەمی شای ئێراندا کەوتە زیندان. لە کۆنفرانسی بێرلیندا بەشداریی کرد. دوای شۆڕشی ١٩٧٩ی ئێرانیش بۆ ماوەیەکی کورت کەوتە زیندان. لە دوای سەرھەڵدانی ئیسلاحات بوو بە کەسێکی ڕیفۆرمخواز. ھۆگری قاسم سولەیمانی بوو و دوای کوژرانی نووسیی کە ئێران ڕۆڵەیەکی شیاوی خۆی لە دەست دا.[١]

بەرھەم

[دەستکاری]

بەشێک لە بەرھەمەکانی:

  1. کلیدەر (ڕۆمانێکی ١٠ بەرگییە)
  2. جای خالی سلوچ (بە کوردی: جێگای بەتاڵی سلووچ-ڕۆمان)
  3. ڕوزگار سپری شدە مردم سالخوردە (بە کوردی: سەربردەی خەڵکانی بەساڵ- ڕۆمانێکی ٣ بەرگییە)
  4. آھوی بخت من گوزل (بە کوردی: ئاسکۆڵەکەی بەختم گوزەل)
  5. سلوک (بە کوردی: بەرزبوونەوە- ڕۆمان)
  6. اتوبوس (بە کوردی: ئوتووبووس- فیلمنامە)
  7. تنگنا (بە کوردی: تەنگژە- فیلمنامە)
  8. نون نوشتن (بە کوردی: "ن"ێی نووسین- یادداشتەکانی جاروبار)
  9. قطرە محال اندیش (بە کوردی: دڵۆپی بەرزەفڕ- کۆی وتووێژ و وتار)
  10. زوال کلنل (بە کوردی: ھەرەس ھێنانی کولۆنێل- ڕۆمان)
  11. ما نیز مردمی ھستیم (بە کوردی: ئێمەش بۆخۆمان شتێکین- وتووێژی درێژ)
  12. کارنامە سپنج (بە کوردی: داھاتی سپەنج)
  13. ڕوز و شب یوسف (بە کوردی: ڕۆژ و شەوی وێسب)
  14. آن مادیان سرخ یال (بە کوردی: ئەو ماینە یاڵ قزڵە)
  15. ڕد، گفت و گزار سپنج (بە کوردی: شوێن پێ، وتووێژ)
  16. ققنوس (بە کوردی: قەقەنەس)

وەرگێڕان بە کوردی

[دەستکاری]

ئەم بەرھەمانەی کراونەتە کوردی:

٭ جێگەی بەتاڵی سلووچ.[٢] وەرگێڕ: ئەمین گەردیگلانی

٭ سەفەر و ئاسکۆڵەی بەختی من گوزەل[٣] و: ڕەسووڵ سوڵتانی

*کەلیدەر. وەرگێڕ: سیامەند شاسواری

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ ایران، عصر (۱۴ی ۱۰ی ۱۳۹۸). «یادداشت محمود دولت آبادی در سوگ سردار سلیمانی». fa (بە فارسی). لە ٤ی نیسانی ٢٠٢٥ ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوت= (یارمەتی)
  2. ^ گەردیگلانی، ئەمین (وەرگێڕ)، جێگای بەتاڵی سلووچ، دەزگای توێژینەوە و بڵاوکردنەوەی موکریانی، ھەولێر ٢٠٠٦
  3. ^ سوڵتانی، ڕەسووڵ(وەرگێڕ)، سەفەر و ئاسکۆڵەی بەختی من گوزەل، موکریانی، ھەولێر ٢٠١١