مەجازیکردن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

لە کۆمپیوتەردا، مەجازیکردن یان مەجازیکردن (هەندێکجار کورتکراوەی v12n لە وشەی ئینگلیزی virtualizationـەوە کە پیتی یەکەم و کۆتایی + ژمارەی پیتەکانی تر لە نێوانیاندا) بریتییە لە کردەی دروستکردنی وەشانی مەجازی (نەک ڕاستەقینە)ی شتێک لە هەمان ئاستی مەعنەویکردندا، لەوانەش پلاتفۆرمی ڕەقەکاڵای کۆمپیوتەری مەجازی، ئامێرەکانی هەڵگرتن و سەرچاوەکانی تۆڕی کۆمپیوتەر.

مەجازیکردن لە ساڵانی شەستەکانەوە دەستی پێکرد، وەک شێوازێک بۆ دابەشکردنی لۆژیکی سەرچاوەکانی سیستەم کە لەلایەن کۆمپیوتەرە مەینفڕایمەکانەوە دابین دەکرێن لە نێوان بەرنامە جیاوازەکاندا. نموونەیەکی سەرەتایی و سەرکەوتوو بریتییە لە CP/CMS (کۆنترۆڵ پرۆگرام)ی کۆمپانیای ئای بی ئێم. بەرنامەی کۆنترۆڵ پرۆگرام CP کۆمپیوتەرێکی سەربەخۆی وەهمیی سیستەم/360ی بۆ هەر بەکارهێنەرێک دابین دەکرد. لەو کاتەوە مانای ئەو زاراوەیە فراوانتر بووە.[١]

مەجازیکردنی ڕەقەکاڵا[دەستکاری]

مەجازیکردنی ڕەقەکاڵا یان مەجازیکردنی پلاتفۆرم ئاماژەیە بۆ دروستکردنی ئامێرێکی مەجازی کە وەک کۆمپیوتەرێکی ڕاستەقینە کاردەکات لەگەڵ سیستەمی کارپێکردن. ئەو نەرمەکاڵایانەی لەسەر ئەم ئامێرە مەجازییانە کار دەکەن لە سەرچاوە ڕەقەکاڵا بنەڕەتییەکان جیا دەکرێنەوە. بۆ نموونە کۆمپیوتەرێک کە ئارچ لینوکس بەکاردەهێنێت لەوانەیە میوانداری ئامێرێکی مەجازی بکات کە لە کۆمپیوتەرێک دەچێت کە سیستەمی کارپێکردنی مایکرۆسۆفت ویندۆزی هەبێت؛ دەتوانرێت نەرمەکاڵا لەسەر بنەمای ویندۆز لەسەر ئامێری مەجازی کارپێبکرێت. [٢] [٣]

لە مەجازیکردنی ڕەقەکاڵادا ئامێری هۆست ئەو ئامێرەیە کە لەلایەن مەجازیکردنەوە بەکاردەهێنرێت و ئامێری میوان ئامێرە مەجازییەکەیە. وشەی خانەخوێ - host و میوان - guest بەکاردێت بۆ جیاکردنەوەی ئەو نەرمەکاڵایەی کە لەسەر ئامێری فیزیکی کاردەکات لە نەرمەکاڵا کە لەسەر ئامێری مەجازی کاردەکات. ئەو نەرمەکاڵا یان فیرموێریەی کە ئامێرێکی مەجازی لەسەر ڕەقەکاڵای خانەخوێکە دروست دەکات پێی دەوترێت هایپەرڤایزەر یان چاودێرکەری ئامێری مەجازی.

جۆرە جیاوازەکانی مەجازیکردنی ڕەقەکاڵا بریتین لە:

  • مەجازیکردنی تەواو – نزیکەی تەواو ھاوشێوەکردنی ڕەقەکاڵا ڕاستەقینەکان بۆ ڕێگەدان بە ژینگە نەرمەکاڵاکان، لەوانەش سیستەمی کارپێکردنی میوان و ئەپەکانی، بەبێ دەستکاریکردن کار دەکەن.
  • نیمچە-مەجازیکردن – ئەپەکانی میوان لە دۆمەینە دابڕاوەکانی خۆیاندا وەگەڕ دەخرێن، وەک ئەوەی لەسەر سیستەمێکی جیاواز کاربکەن، بەڵام ژینگەیەکی ڕەقەکاڵا ھاوشێوە دروست ناکرێت. بەرنامەکانی میوان پێویستە بە تایبەتی دەستکاری بکرێن بۆ ئەوەی لەم ژینگەیەدا کاربکەن.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Graziano, Charles. "A performance analysis of Xen and KVM hypervisors for hosting the Xen Worlds Project". Retrieved 2013-01-29.
  2. ^ Turban, E; King, D; Lee, J; Viehland, D (2008). "Chapter 19: Building E-Commerce Applications and Infrastructure". Electronic Commerce A Managerial Perspective. Prentice-Hall. p. 27.
  3. ^ "Virtualization in education" (PDF). IBM. October 2007. Retrieved 6 July 2010. A virtual computer is a logical representation of a computer in software. By decoupling the physical hardware from the operating system, virtualization provides more operational flexibility and increases the utilization rate of the underlying physical hardware.