مێژووی ڕۆژنامەکانی کۆریا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە مێژووی رۆژنامەکانی کۆریاەوە ڕەوانە کراوە)

مێژووی مۆدێرنی رۆژنامەکانی کۆریا دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی ١٩، رۆژنامەکان وێنەدانەوەی کاتی خۆیان بوون بۆ نمونە داگیرکاریەکەی ژاپۆن بۆ سەر کۆریای پێشوو[١][٢]

ڕوناکردنەوە ١٨٨٣-١٩١٠[دەستکاری]

ھانسیۆنگ سونبۆ

سەردەمی ڕووناکردنەوە لە ١٨٨٣ تا ١٩١٠ ، یەکەم رۆژنامەی مۆدێرنی کۆریا بڵاوکرایەوە لە کاتی (١٨٨٣-١٨٨٨) ڕۆژنامەکانی ھانسیۆنگ جوبۆ، ھانسیۆنگ سونبۆ[٣] دوای ساڵی (١٨٩٦-١٩٠٤) ڕۆژنامەیەکی سەربەخۆ لەلایەن سیۆ جای-پیل دامەزرا، وە لە سەردەمی (١٩٠٤-١٩١٠) ڕۆژنامەکانی وەک ڕۆژنامەی ھوانگسیۆنگ، دایھان مایل شینبۆ، ڕۆژنامەی دایگوک دامەزران لە دژی ژاپۆن[٣]،

ھانسیۆنگ سونبۆ (ڕۆژنامە)[دەستکاری]

ھانسیۆنگ سونبۆ ( بە ھانگول : 한성순보 ، بە ھانجا : 漢城旬報 ) یەکەم ڕۆژنامەی مۆدێرن بوو لە کۆریا، بڵاوکردەکرایەوە لەلایەن پارک مون-گوک لە سیۆل، لە ٣١ ئۆکتۆبەری ١٨٨٣، دەستی پێکرد، و دواتر لە سەرەتای ھەموو مانگێکدا ڕۆژنامەکە دەردەچوو[٤]

ڕۆژنامە سەربەخۆکە، کرایەوە لە ١٨٩٧[٥]

ڕۆژنامە سەربەخۆکە[دەستکاری]

یەکەم رۆژنامەی تایبەت بوو لە کۆریا لەلایەن سیۆ جای-پیلەوە دامەزرا لە ٧ی نیسانی ١٨٩٦، ڕۆژنامەکە یەکەم ڕۆژنامەبوو کەلەلایەن خەڵکەوە بڵاوبکرێتەوە[٦]

ڕۆژنامەکە باس لە گرنگی کارەکانی نەتەوایەتی دەکات وەکوو کرانەوەی خەڵک بە خوێندن و فێربوون و دیموکراسیەت[٧]ڕۆژنامەکە جەختی لەسەر سیستەمی خوێندنی نوێ کرەوە بۆ خەڵک کە چەن گرنگە، و بیرۆکەی دیموکرایەت و دامەزراندنی سیستەمێکی پەرلەمانی بۆ وڵات[٧]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ 정, 진석 (25 February 2013). 한국 신문 역사. Korea: 커뮤니케이션북스. ISBN 9788966801848.
  2. ^ "History Today: The educational archive of articles, news and study aids for teachers, students and enthusiasts - History Today - History Today - Top menu - Magazine Online - Archives (1980-2007)". 2007-09-26. Archived from the original on 2007-09-26. Retrieved 2019-09-27. ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠٠٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ ئ ا "네이버 지식백과,신문".{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  4. ^ "한성순보의 내용". 한국민족문화대백과사전.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  5. ^ 진석, 정 (2013). 한국 신문 역사. 커뮤니케이션북스. p. 33. ISBN 9788966801848.
  6. ^ 진석, 정 (2013). 한국 신문 역사. 커뮤니케이션북스. p. 33. ISBN 9788966801848.
  7. ^ ئ ا "독립신문의 내용". 한국민족운동대백과사전.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)