مینک مایڵ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

مینک مایڵ (بە ئینگلیزی: Mink Mile) بریتییە لە شوێنێکی بازرگانی یان فرۆشگایەکی مەزن کە کەوتووەتە ناوچەی یۆرک ڤیڵ لە تۆرنتۆ کەنەدا، شاباژێڕێکی مەزن و پێشکەوتووی جیھانە، لەسەر شەقامی بلور ھەڵکەوتووە ڕووبەڕوو لە شەقامی یانگ.

ھاوبەشگای مینک مایڵ لە یۆرک ڤیڵ یەک پێی چواڕگۆشەی بە ٣١٠ دۆلاری کەنەدی بەکرێگرتووە بۆ ھەر مانگێک، کەوتووەتە گرانترین ناوچەی بازرگانی تۆرنتۆ و ھەموو کەنەدا. و سێیەم گرانترین شوێنی ھەموو کیشوەری ئەمریکایە بەگوێرەی لێکۆڵینەوەیەکی ڕۆژنامەی "ortFortune" لە ساڵی ٢٠٠٨ فرۆشگاکانی شاباژێڕی مینک مایڵ گرانترین شوێنی جیھان بووە کە ھەر یەک پێی چواڕگۆشەی بە ١٥٠٠ تاوەکوو ٤٥٠٠ دۆلاری ئەمرریکی بەکرێداوەتەوە فرۆشیارانی.

سەرچاوەکان[دەستکاری]