میشێل پلاتینی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
میشێل پلاتینی

لەدایکبوون٢١ی حوزەیرانی ١٩٥٥
نەتەوەفەڕەنسی (بەڕەسەن) - ئیتالی (ڕەگەزنامە)
خاوەنکارسەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی ئەورووپا
ڕێکخراویەکێتیی تۆپی پێی ئەورووپا

میشێل پلاتینی لەدایکبووی ٢١ی حوزەیرانی ١٩٥٥ ، پلاتینی کەسایەتییەکی دیاری تۆپی پێییە و لە وەتەی ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٧ شەشەمین سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی ئەورووپایە ، پلاتینی یاریکەری پێشووی ھەڵبژاردەی تۆپی پێی نیشتیمانیی فەڕەنسا و یانەی یۆڤانتوسی ئیتالییە ، پلاتینی لە بنەچەدا خەڵکی ئیتالیایە بەڵام بەھۆی کۆچی خێزانەکەی چوونەتە فەڕەنسا لەوێ وڵاتینامەی (ڕەگەزنامە)ی ئەو وڵاتەیان پێ بەخشراوە ھەر بۆیەش بۆ تیپی ئەو وڵاتە یاری کردووە ، پلاتینی لە ھێلی ناوەندی ھێرشبەر (Attacking midfielder) یاری کردووە

ژیانی یاریکردن[دەستکاری]

یانەکان[دەستکاری]

پلاتینی یاری بۆ یانەکانی نانسی و سانت ئیتیانی فەڕەنسایی و یوڤینتۆسی ئیتالی کردووە ، تیایدا لەگەڵ یانەی نانسی فەڕەنسی لەکۆی ١٨١ یاری فەرمی ٩٨ گۆڵی تۆمارکردووە ئەمەش لەماوەی ١٩٧٢ تاکوو ١٩٧٩ بووە ، دوای نانسی پلاتینی ڕووی کردۆتە یانەی سانت ئیتیانی فەڕەنسیی کە لەماوەی ١٩٧٩ تاکوو ١٩٨٢ یاری بۆ ئەو یانە فەڕەنسییە کردووە لەو ماوەیەدا ١٠٤ یاری فەرمی ئەنجام دا و توانی ٥٨ گۆڵ بۆ ئەو یانەیە تۆمار بکات ، دوایی پلاتینی ڕووی کردە ئیتالیا و پەیوەندی بە یانەی یوڤینتۆسی ئیتالی کردوو و پاشماوەی ژیانی یاریکردنی بۆ ئەویانەیە بەسەر برد کە لەماوەی ١٩٨٢ تاکوو ١٩٨٧ واتا پێنج وەرز لەگەڵ ئەم یانەیە بەردەوام بوو ، لەگەڵ یوڤینتۆس ١٤٧ یاری ئەنجام داو وتوانی ٦٨ گۆڵ تۆماربکات و مێژوویەکی باشی لەگەڵ یانە ئیتالییەکە تۆمار بکات.

ھەڵبژاردەی نیشتمانی فەڕەنسا[دەستکاری]

پلاتینی لەماوەی ١٩٧٦ تاکوو ١٩٨٧دا ٧٢ یاری فەرمی بۆ ھەڵبژاردەی نیشتیمانیی فەڕەنسا ئەنجام داو لەو ماوەیەدا ٤١ گۆڵی تۆمارد ، لە جامی جیھانیی فیفای ١٩٨٦ پلاتینی لەگەڵ ھەڵبژاردەکەی توانیان پلەی سێیەم بەدەست بھێنن ئەمەش باشترین دەستکەوتی پلاتیینییە لەگەڵ ھەڵبژاردەکەی لە جامی جیھانییدا ، ھاوکات پلاتینی توانیویەتی لەگەڵ ھەڵبژاردەکەی لەساڵی ١٩٨٤ دا جامی نەتەوەکانی ئەورووپا بۆ فەڕەنسا بباتەوە. جگە لە فەڕەنسا پلاتینی لەساڵی ١٩٨٨ یارییەکی دۆستانەی بۆ ھەڵبژاردەی کوەیت بەرامبەر یەکێتیی سۆڤیەتی ئەنجام دا ئەمەش دوایین یاریی بوو بۆ میشێل پلاتینی کە خودی یارییەکەش لەلایەن میری کوەیت بۆ ڕێزلێنان لە پلاتینی ڕێکخرابوو ، لەدوای وازھێنانیشی لەیاریکردن لەماوەی ١٩٨٨ تاکوو ١٩٩٢ بووە ڕاھێنەری ھەڵبژاردەی نیشتیمانیی فەڕەنسا.