مۆزەخانەی دوبەی
ڕواڵەت
مۆزەخانەی دوبەی (بە ئینگلیزی: Dubai Museum) مۆزەخانەی سەرەکی دوبەی پایتەختی ئابوری ئیماراتە، مۆزەخانەکە دەکەوێتە قەڵای ئەلفەهیدی، دەکەوێتە ناوچەی بور دوبەی، لە ساڵی ١٧٨٧ دروستکراوە و کۆنترین باڵەخانەی دوبەیە کە لەئێستادا مابێتەوە. ڕووبەری گشتی مۆزەخانەکە ٤٠٠٠ مەتر چوارگۆشەیە.[١]
مۆزەخانەکە لە ساڵی ١٩٧١ لەلایەن حاکمی دوبەی کراوەتەوە، مەبەستی کردنەوەی مۆزەخانەکە پشاندانی کەلتوور و ژیانی دێرینی ئیماراتە. بەپێی ئامارەکانی ٢٠٠٧، مۆزەخانەکە ڕۆژانە ١٨٠٠ سەردانیکەری هەبووە، لەو ساڵەدا ژمارەی سەردانیکەرانی گەیشتۆتە ٦١١،٨٤٠ کەس. زۆرینەی سەردانیکەران لەمانگەکانی ئاب بۆ نیسان بوون.[٢]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
- ^ «Dubai Museum and Al Fahidi Fort». dubaiculture.gov.ae (بە ئینگلیزی). لە 2018-08-31 ھێنراوە.
- ^ Gulf News | Dubai Museum January 30, 2009 لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە مۆزەخانەی دوبەی تێدایە. |