لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
« من چیتر نامەوێت تۆ بم » |
---|
"من چیتر نامەوێت تۆ بم" cover |
|
سەردێڕی ئینگلیزی | Idontwannabeyouanymore |
---|
بڵاوبوونەوە | ٢١ی تەممووزی ٢٠١٧ (2017-07-21) |
---|
چەشن |
|
---|
ماوە | ٣:٢٤ |
---|
بڵاوکەرەوە |
|
---|
نووسەر |
|
---|
زمان | ئینگلیزی |
---|
بەرھەمھێنەر | فینیەس ئۆکۆنێڵ |
---|
|
|
|
«من چیتر نامەوێت تۆ بم» (بە ئینگلیزی: Idontwannabeyouanymore) گۆرانییەکی گۆرانیبێژی ئەمریکی بیڵی ئایڵشە، لە تۆماری درێژخایەنی زەردەخەنەم بۆ مەکە (٢٠١٧) بەدی دەکرێت.[١] بیڵی و براکەی، فینیەس ئۆکۆنێڵ بە ھاوبەشی ھۆنراوەی گۆرانییەکەیان نووسیوە و ئەمەی دووەمیان بە تەنھا کاری بەرھەمھێنانی بۆ کردووە. لە ڕێگەی داڕکڕووم و ئینتەرسکۆپ ڕیکۆردز لە ٢١ی تەممووزی ٢٠١٧، وەک پێنجەم تاکەگۆرانیی تۆمارە درێژخایەنەکە بڵاو کرایەوە. لە ڕووی مۆسیقییەوە، گۆرانییەکە تراکێکی پۆپ و ڕیتم و بلووزە لەگەڵ ئاوازێکی کاریگەر بە جاز و نیۆ سۆل، کە بە شێوەیەکی زۆر لە خەمۆکییەکەی بیڵی ئیلھامی وەرگرتووە.[٢] لە ڕووی بازرگانییەوە، «من چیتر نامەوێت تۆ بم» لە بیلبۆرد ھۆت ١٠٠ گەیشتە ژمارە ٩٦. چەندین بڕوانامەی بەدەست ھێناوە.