محەممەد خورشید سیامەنسووریی
ڕواڵەت
(لە محەمەد خورشید سیامەنسوورییەوە ڕەوانە کراوە)

محەممەد خورشید سیامەنسووریی :(١٩١٥–١٩٩١) نووسەر، شاعیر، باوەڕپێکراوێکی فرۆشتنی گۆڤاری "گەلاوێژ" بووە. لە نەتەوەی کورد بووە.
سەرەتای ژیان و خوێندنی
[دەستکاری]محەممەد خورشید سیامەنسووریی خەڵکی کەرکووکە، ساڵی ١٩١٥ لە شاری کەرکووک لەدایکبووە. خوێندنی ئایینیی لای مەلا ڕەزای واعیز تەواوکردووە. پاش ١٤ی تەممووزی ١٩٥٨ بووە بە مامۆستا لە دێی (قەرەوەیس).[١][٢]
بەرھەمەکانی
[دەستکاری]پیاوێکی نیشتمانپەروەری خوێندەوار، چالاک و شاعیر بووە و چەند بەرھەمێکی لە پاش بەجێ ماوە.[١][٢]
گۆڤاری گەلاوێژ
[دەستکاری]ساڵانی چل و پەنجای سەدەی ڕابوردوو کتێبفرۆشیی لەسەر شۆستەی شەقامی ئەوقاف ھەبووە و باوەڕپێکراوێکی فرۆشتنی گۆڤاری "گەلاوێژ" بووە.[١][٢]
کۆچی دوایی
[دەستکاری]ڕۆژی ٢٧ی ئەیلوولی ١٩٩١ لە ناوچەی بازیان کۆچیدواییی کردووە و تەرمەکەی براوەتەوە بۆ کەرکووک، لە گۆڕستانی (شۆڕیجە) نێژراوە.[١][٢]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]ئەم وتارە بۆ ھیچ پۆلێکی ناوەڕۆک زیاد نەکراوە. تکایە بە زیادکردنی پۆلێک یان زیاتر یارمەتیی بدە تا لەگەڵ وتارە لێکچووەکان پێڕست بکرێت. (تشرینی دووەمی ٢٠٢٥) |