محەممەد سولەیمان جاسر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

موحەممەد سولەیمان موحەممەد جاسر لە شاری بەریدە لە ساڵی ١٩٥٥ لەدایکبووە، پاشان لە ٢٠٠٩ بەفەرمانێکی مەلیکی بوو سەرۆکی دەزگای دراوی عەرەبی سعودی و پێشتر جێگری سەرۆکی دەزگاکە بوو.

خوێندەواری[دەستکاری]

  • لەساڵی ١٩٧٩ لە زانکۆی ویلایەتی کالیفۆرنیا بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە بواری ئابووی بەدەست دەھێنێت.
  • لە ساڵی ١٩٨١ لە ھەمان زانکۆ و ھەمان بوار بڕوانامەی ماستەر بەدەست دێنێت.
  • لەساڵی ١٩٨٦ لە ھەمان زانکۆ و ھەمان بوار بڕوانامەی دکتۆرا بەدەست دێنێت.

کارەکانی[دەستکاری]

  • سەرۆکی یەکەمی ئەنجومەنی دراوی کەنداو بووە لە ساڵی ٢٠١٠ ەوە.
  • سەرۆکی دەزگای دراوی سعودی بووە لە ٢٠٠٩ ەوە.
  • لە ساڵی ١٩٨٩ بۆ ١٩٩٠ پۆستی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری وەرگرتووە لە سندوقی دراوی نێودەوڵەتی.
  • سەرۆکی ئەنجومەنی کارگێڕی کۆمپانیای گەیاندنی سعودیە (STC) یە.