مەکاڵی کەڵکن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە ماکولی کولکینەوە ڕەوانە کراوە)
مەکاڵی کەڵکن

کەڵکن لە ڤیستیڤاڵی بەرلینی ٢٠١٠
لەدایکبوون
مەکاڵی کاڕسن کەڵکن

(١٩٨٠-٠٨-٢٦) ٢٦ی ئابی ١٩٨٠ (تەمەن ٤٣ ساڵ)
نیویۆرک سیتی،
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
پیشە
  • ئەکتەر
  • مۆسیقاژەن
  • خانەخوێی وێب
چالاکبوون
  • ١٩٨٥–١٩٩٤
  • ١٩٩٨–ئێستا
ھاوسەرڕەیچڵ مینەر
(ھاوسەرگیری ١٩٩٨؛ ٢٠٠٢)
یار
  • میلا کونیس (٢٠٠٢–٢٠١٠)
  • برێندا سۆنگ (٢٠١٧–ئێستا)
باوان
  • کیت کەڵکن (باوک)
  • پەتریشا بێنترەپ (دایک)
خزمەکان
  • ڕۆڕێ کەڵکن (برا)
  • کیێران کەڵکن (برا)
  • بۆنی بادێلیا (پور)
پیشەی مۆسیقی
چەشنەکان
  • ڕۆکی کۆمێدی
  • دژە فۆلک
ئامێرەکان
  • ڤۆکاڵ
  • کازوو
  • لێدان
ساڵانی چالاکبوون٢٠١٣–٢٠١٧
بابەتە پەیوەندیدارەکان
  • The Pizza Underground
  • RedLetterMedia
وێبگەbunnyears.com


مەکاڵی کاڕسن کەڵکن (لەدایکبووی ٢٦ی ئابی ١٩٨٠)[١][٢] ئەکتەر، مۆسیقاژەن، خانەخوێیەکی تۆڕی ئەمریکییە. وەک ئەکتەرێکی منداڵ ناوبانگی دەرکردووە و بە ڕۆڵی کێڤن مەکاڵستەر ناسراوە لە فیلمەکانی کریسمەسی بەتەنیا لە ماڵەوە (١٩٩٠) و بەشی دووەمی بەتەنیا لە ماڵەوە ٢: لە نیویۆرک ونبووە (١٩٩٢). بۆ بەشی یەکەمی پاڵێوراوە بۆ خەڵاتی گۆڵدن گڵۆب بۆ باشترین ئەکتەر لە فیلم و زنجیرەی موزیکی یان کۆمیدی.

لەگەڵ زنجیرە فیلمی بەتەنیا لە ماڵەوەدا، کەڵکن ڕۆڵی سەرەکی لە فیلمەکانی کچەکەم (١٩٩١)، کوڕە باشەکە (١٩٩٣)، گوێزشکێن (١٩٩٣)، ئاشتبوونەوە لەگەڵ باوکە (١٩٩٤)، پەیجماستەر (١٩٩٤) و ڕیچیی دەوڵەمەند (١٩٩٤). ئەو پاڵێوراوە بۆ خەڵاتی ئێم تی ڤی فیلم و خەڵاتی ھونەرمەندە گەنجەکان. لە بەرزیی ناوبانگیدا، بە باشترین ئەکتەری منداڵ دادەندرا لە دوای شێرلی تێمپڵەوە.[٣] کەڵکن لە پلەی دووەم ھاتووە لە لیستی ڤی ئێچ وەن بۆ «١٠٠ باشترین ئەستێرە منداڵەکان» (لەدوای گاری کۆڵمەن)[٤] و لە لیستی «٥٠ گەورەترین ئەستێرە منداڵەکان»ی ئی!دا دانراوە.[ژێدەر پێویستە]

لە ١٩٩٤دا، پشوویەکی لە نواندن وەرگرت، و لە ٢٠٠٣دا گەڕایەوە بە دەرکەوتنی وەک میوانێک لە پەخشی تەلەڤیزیۆنیی ویڵ و گرەیس و ڕۆڵێک لە فیلمی دڕندەی ئاھەنگ (٢٠٠٣). کتێبێکی ژیاننامەییی نووسی بە ناوی جوونیەر، کە لە ٢٠٠٦ بڵاوکرایەوە. لە ٢٠١٣دا، کەڵکن لەگەڵ چەند کەسێکدا باندی ڕۆکی کۆمێدیی دە پیتزا ئەندەرگراوندیان دانا، کە خۆی گۆرانیبێژ بوو. زنجیرە کۆنسێرتێکیان کرد لە ٢٠١٤دا، بە دەستپێکردن لە بڕوکلین لە ٢٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤. لە ١٠ی تەممووزی ٢٠١٦دا، کەڵکن ڕای گەیاند کە دە پیتزا ئەندەرگراوند جیا دەبنەوە و ئەلبومە تازەکەیان کۆتا بەرھەمیان دەبێت. کەڵکن ئێستا بڵاوکەرەوە و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ماڵپەڕ و بەرنامەیەکی ڕادیۆییی گاڵتەیی و کۆمەڵایەتییە بە ناوی بەنی ئیەرز.[٥]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Wynne, Kelly (May 6, 2020). "Do You Know Macaulay Culkin's Middle Name? Because He's Changed It to Something Else Entirely". Newsweek. Dev Pragad. Retrieved August 20, 2020.
  2. ^ "Macaulay Culkin Has Legally Changed His Name" (بە ئینگلیزی). Retrieved 2020-10-07. ٢٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ Gliatto, Tom (December 17, 1990). "Running Away with the Box Office by Staying Home Alone, Macaulay Culkin Is Hollywood's Newest Little Big Man". People. Retrieved February 22, 2010. {{cite web}}: Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ١٥ی ئایاری ٢٠١٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ "The Greatest: 100 Greatest Kid Stars (20 - 1)". VH1.com<!. Archived from the original on August 27, 2005. Retrieved September 21, 2020. ٢٧ی ئابی ٢٠٠٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  5. ^ Jensen, Erin (November 29, 2018). "Macaulay Culkin to legally change middle name to something totally outrageous". USA Today. Retrieved March 26, 2019.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]