بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ماکس داومان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ماکس داومان
ئەزموونی گەنجی
یانە
Arsenal
هەڵبژاردەی نیشتمانی
ساڵەکان هەڵبژاردە یاری (گۆڵ)
2024– England U16 5 (0)
2024– England U17 7 (3)

† یاری (گۆڵ).

‡ National team caps and goals correct as of 12:27, 17 November 2024 (UTC)

ماکس داومان لە ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٩ لەدایکبووە، یاریزانێکی تۆپی پێی ئینگلیزییە و وەک یاریزانی ھێڵی ناوەڕاستی ھێرشبەر لە یانەی ئارسناڵ یاریی دەکات.

پیشەی لە یانە

[دەستکاری]

داومان یەکەم یاری لە ئەیلوولی ٢٠٢٣ لە ١٣ ساڵیدا لە یانەی ئارسناڵ بۆ تەمەنی خوار ١٨ ساڵ کرد[١][٢] ھەروەھا لە ١٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ داومان لە یاریی خولی لاوانی یوێفا(UEFA) بەرامبەر یانەی ئەتالانتا توانی گۆڵ تۆمار بکات، لە تەمەنی ١٤ ساڵ و ٨ مانگ و ١٩ ڕۆژدا بووە گەنجترین گۆڵکاری لە ھەموو مێژووی پاڵەوانێتییەکە.[٣][٤]

پیشەی نێونەتەوەیی

[دەستکاری]

داومان یەکەم یاریی خۆی لە ئینگلتەرا بۆ تەمەنی خوار ١٦ ساڵ و ئینگلتەرا بۆ تەمەنی خوار ١٧ ساڵ لە ساڵی ٢٠٢٤ ئەنجامدا.[٥]

شێوازی یاریکردن

[دەستکاری]

داومان لە چەند شوێن و شێواز ئاسوودەیە و وەک یاریزانێکی ھێڵی ناوەڕاستی ھێرشبەر و وەک یاریزانێکی ژمارە ١٠ بۆ تیپی لاوانی ئارسناڵ بەکارھێنراوە، بەڵام دەتوانێت وەک یاریزانێکی باڵی ڕاستیش یاریی بکات. ئەو وزەی زۆرە و بەھرەیەکی سروشتیی ھەیە لە سێیەمی کۆتایییدا توانای بڕینی بەرگرییەکانی ھەیە بە پاسێکی ورد و ڕێک.[٢][٦] گوستاڤۆ ئۆلیڤێرا ڕاھێنەری تیپی لاوانی ئارسناڵ نازناوی کاکای داھاتوو بە داومان بەخشیووە.[٧]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. Killen، Stephen؛ Gordon، Charlie (٣١ی ئازاری ٢٠٢٤). «Arsenal wonderkid playing four years above his age as Arteta gets reminder». Football London (بە ئینگلیزی). لە ٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  2. 1 2 Mitton، Alex (١٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٤). «Who is Arsenal's Record-Breaking Sensation Max Dowman». GiveMeSport (بە ئینگلیزی). لە ٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  3. Lawrence، Amy؛ Onyeagwara، Nnamdi. «Arsenal's Max Dowman, 14, becomes youngest UEFA Youth League goalscorer». The New York Times (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ISSN ٠٣٦٢-٤٣٣١. لە ٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  4. «History maker! Arsenal wonderkid smashes three Youth League records after scoring for Gunners against Atalanta aged just 14 | Goal.com India». www.goal.com (بە Indian English). ١٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٤. لە ٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  5. «Max Dowman » Internationals». worldfootball.net (بە ئینگلیزی). لە ٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  6. Seelochan، Isaac؛ Trotter، Scott (٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤). «Arsenal wonderkid impresses in UEFA Youth League again as rapid rise continues». Football London (بە ئینگلیزی). لە ٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  7. King، Kieran (١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤). «Arsenal have next Kaka as academy coach draws comparisons to Brazil legend». Football London (بە ئینگلیزی). لە ٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.