مامۆستا (زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی)
مامۆستا زنجیرەیەکی تەلەڤیزیۆنیی تورکییە کە لە ٤ی ئازاری ٢٠٢٠ لەسەر کەناڵی فۆکس دەستی بە پەخشکردن کرد. زنجیرەکە لە پاڵەوانێتیی ئیڵکار کەڵیڵییە و لە زنجیرەی ژاپۆنی (Mr Haiiragi's Homeroom) وەرگیراوە.
چیرۆک
[دەستکاری]مامۆستایەکی زانستی فیزیا ھەوڵدەدات وانەیەک لە مرۆڤایەتی بە ڕێگا تایبەتەکانی بە قوتابییەکانی بدات کە ھەرگیز لەیادی نەکەن و ژیانیان ھەڵدەگەڕێنێتەوە.
چیرۆکەکە پێش ١٠ ڕۆژ لە دەرچوون دەست پێ دەکات و مامۆستای فیزیا لە بەرامبەر قوتابییەکانی دەوەستێت و پێیان دەڵێت «ئێوە ئێستا ھەمووتان بارمتەن» بۆ لێکۆڵێنەوە لە دۆسییەی قوتابی ڕاکەری لێھاتوو و بەرزترینی پۆلەکە کە پێش سێ مانگ بەھۆی شەڕفرۆشتن و تێکدانی ناوبانگی بەوەی کە مادەی چالاککەر بەکاردەھێنێت خۆی کوشت و مامۆستاکە ٢٩ قوتابی بۆ لێکۆڵینەوە وەک بارمتە دەبات و پێیان دەڵێت کە کەس ناتوانێت بچێتە دەرەوەی پۆلەکە تا مەتەڵی خۆکوشتنی قوتابییەکە ئاشکرا نەبێت.
دوای ئەوەی مامۆستاکە بۆمبێک لەناو قوتابخانەکەدا دەتەقێنێتەوە ھەموو شتێک ئاڵۆزتر دەبێت.
ئەڵقەکان
[دەستکاری]ئەڵقە | ناونیشانی
ئەڵقە |
ڕێکەوتی
پەخش |
---|---|---|
١ | ھەڵسانەوە | ٤ی ئازاری ٢٠٢٠ |
٢ | کات | ١١ی ئازاری ٢٠٢٠ |
٣ | ئومێد | ١٨ی ئازاری ٢٠٢٠ |
٤ | ڕاستی | ٢٥ی ئازاری ٢٠٢٠ |
سەرچاوەکان
[دەستکاری]بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |