ماریۆ پارتی ٧

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە


ماریۆ پارتی ٧ (بە ئینگلیزی: Mario Party 7) یاریەکی ڤیدیۆیی بۆردی ئاهەنگە بۆ کۆنسڵی گەیم کیوب. ئەمە حەوتەمین یاری زنجیرەی ماریۆ پارتییە. هەروەها ئەمە دوایین یاری ماریۆ پارتییە لە گەیم کیوب، لە ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٥ لە ئەمریکای باکوور، لە ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٥ لە ژاپۆن، لە ١٠ی شوباتی ٢٠٠٦ لە ئەورووپا بڵاوکرایەوە.


یاریکردن[دەستکاری]

یاری ماریۆ پارتی ٧ هەمان ئەو یاریەیە کە پێش ئەم بەشەی دەرچووە. یاریزانەکان بە دەوری تەختە دەڕۆیشتن بۆ کۆکردنەوەی دراوەکان کە دەتوانن بەکاری بهێنن بۆ کڕینی ئەستێرەکان. هەروەها یارییەک هەیە بەناوی یاری بچووک، ئەو یاریزانانەی کە یاری بچووک دەبەنەوە واتایی ئەوە دەبێت کەدراوەکە دەباتەوە. براوەکە یاریزانێکە کە زۆرترین ئەستێرەی هەیە لە کۆتایی یارییەکەدا. شەش تەختە لە یاریەکەدا هەیە، هەروەها دوازدە ڕۆڵ بەردەستە بۆ یاریزانەکان بۆ یاریکردن. دوو لەوان  بیردۆ و درایی بۆنسە، کە بۆ یەکەم جار بوو لەم یارییەدا دەرکەوتن.


سەرچاوەکان[دەستکاری]