مارگۆو ڕابی
ڕواڵەت
مارگۆو ڕابی Margot Robbie | |
---|---|
لەدایکبوون | مارگۆو ئەلیس ڕابی ٢ی تەممووزی ١٩٩٠ گۆڵد کۆست، کوینسلاند، ئوسترالیا |
نیشتەجێی | لەندەن، بەڕیتانیای مەزن |
پیشە | خانمەکتەر |
چالاکبوون | ٢٠٠٧–تاکو ئێستا |
وێبگە | www.margotrobbie.com.au |
مارگۆو ئەلیس ڕابی (بە ئینگلیزی: Margot Ellise Robbie) خانمەکتەرێکی ئوسترالیا. لە ساڵی ٢٠٠٨ تاکو ٢٠١١ بەشداربووە لە زنجیرەی (Neighbours)دا. دوای ئەوەی دەڕوا بەرەو ئەمریکا، لە زنجیرە درامەیەکی تری کەناڵی ABCدا بەناوی (Pan Am) دا بەشداردەبێت لە ٢٠١١.
یەکەم دەرکەوتنی بۆ نێو فیلمە مەزنەکانی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ٢٠١٣ کە لە فیلمی (The Wolf of The Wall Street)دا ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕا بەھاوشانی ئەکتەر لیۆناردۆ دی کاپریۆ.
فیلمە بەھێزەکان مارگۆو لە ساڵی ٢٠١٥ کاتێک بەھاوشانی ئەکتەر ویل سمیت بەشداری کرد لە فیلمی (Focus).
وە لە ساڵی ٢٠١٦شدا بەشداری لە فیلمی (Suicide Squad - دەستەی خۆکوژی) کرد کە ڕۆڵی (ھارلی کوین) ی دەگێڕاو ڕۆڵی خۆشەویستەکەی تەڕەزان لە فیلمی (Tarzan).
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Margot Robbie»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٤ی حوزەیرانی ٢٠١٩.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە مارگۆو ڕابی تێدایە. |
پۆلەکان:
- Pages using Lang-xx templates
- لەدایکبووانی ١٩٩٠
- زیندووان
- خانمەکتەرە ئوسترالییەکانی سەدەی ٢١ەم
- خانمەکتەرانی لۆس ئەنجلەس
- خانمەکتەرە ئوسترالییەکانی دوورە نیشتیمان، لە ویلایەتە یەکگرتووەکان
- ئوسترالیە دوورە نیشتیمانەکان لە بریتانیا
- خانمەکتەرە ئوسترالییەکان
- ئوسترالییەکانی بە ڕەچەڵەک ئەڵمانی
- ئوسترالییەکانی بە ڕەچەڵەک سکۆتلاندی
- ئەکتەرە ژنە ئوسترالییەکانی تی ڤی