ماددەی پێشکەوتوو
ماددەی پێشکەوتوو (بە ئینگلیزی: Advanced material) بەشێکە لە زانستی ماددە کە لە چەند جۆرێک ماددە پێک دێت. بۆ نموونە: نیمچەگەیەنەر، ماددەی ھۆشمەند و تەکنۆلۆژیای نانۆ چەند جۆرێکن لە ماددەی پێشکەوتوو کە بەشدارن لە تەکنۆلۆژیای سەردەم.[١]
مێژوو
[دەستکاری]گۆڤارەکە لە ساڵی ١٩٨٨ دامەزرا وەک پاشکۆیەکی گۆڤاری کیمیای گشتی «ئانگەڤاندت شیمی» و بۆ ماوەی ھەژدە مانگی یەکەم بەشێک بوو لەو گۆڤارە. دامەزرێنەر و سەرنووسەری گشتی پیتەر گۆلیتز بوو (کە ئەوکات سەرنووسەری «ئانگەڤاندت شیمی» بوو). سەرنووسەرانی ئێستا ئێریم باییندیر-بوچھاڵتەر و ئێستەر لێڤین.
لە بنەڕەتدا گۆڤارەکە مانگانە دەردەچوو؛ لە ساڵی ١٩٩٧ گۆڕدرا بۆ پازدە ژمارە، لە ساڵی ١٩٩٨ بۆ ھەژدە ژمارە، و لە ساڵی ٢٠٠٠ بۆ بیست و چوار ژمارە. لە ساڵی ٢٠٠٩ دەستی بە بڵاوکردنەوەی ھەفتانە کرد، بە چل و ھەشت ژمارە لە ساڵێکدا. لە ساڵی ٢٠١٨ەوە، ساڵانە پەنجا و دوو ژمارە بڵاودەکاتەوە.[٢][٣]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ Gusev, E. , Garfunkel, E. , & Dideikin, A. (Eds.). (2010). Advanced Materials and Technologies for Micro/Nano-Devices, Sensors and Actuators. Springer.
- ↑ https://www.ae-info.org/ae/Member/Goelitz_Peter
- ↑ https://onlinelibrary.wiley.com/page/journal/15214095/homepage/team/index.html