بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ماجید شکاک

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ماجید بەکر ئەییووب قاسم شکاک ناسراو بە ماجید شکاک (لەدایکبووی ١٩٦٦ لە ھەولێر، عێراق) شانۆکار، ئەکتەر و دەرھێنەرێکی کوردە.

ژیانی سەرەتا

[دەستکاری]

ماجید شکاک لە ١٩٦٦ لە گەڕەکی تەیراوە لە شاری ھەولێر لە دایک بووە. خوێندنی سەرەتایی لە قوتابخانەی ئەحمەدی خانی و دواناوەندی لە قوتابخانەی برایی تەواو کردووە. خاوەنی دوو بڕوانامەی دیبلۆمی یاسا و بەکالۆریوسی شانۆ لە کۆلێژی ھونەرە جوانەکانی ھەولێرە.

ژیانی خێزانی

[دەستکاری]

ماجید شکاک ساڵی ١٩٩٥ ژیانی ھاوسەرگیری پێک ھێناوە و خاوەنی دوو کچ و کوڕێکە بە ناوەکانی بەڕێز و گلێنە و بڵند.

بەرھەمەکان

[دەستکاری]

ماجید شکاک ھەر لە سەرەتای منداڵییەوە خولیای ھونەری بووە و بەشداریی شانۆگەرییەکانی قوتابخانەی کردووە. ساڵی ١٩٨٠ پەیوەندەی بە نێوەندی ھونەری دەگرێ و بە شانۆگەریی (لاس و خەزاڵ) کاری ھونەریی خۆی دەست پێ دەکا. مۆنۆدراما شێوازی تایبەتی کاری ئەو ھونەرمەندەیە.[١]

ھەشتاکانی زاینی

[دەستکاری]
  • لاس و خەزاڵ[٢] (شانۆ)

(تەختەی ھۆڵی شانۆی گەل)

  • خزمەتکارێکی گوێڕایەڵ (شانۆ)

(تەختەی ھۆڵی بەڕێوبەرایەتی ڕۆشەنبیری جەماوەر)

  • خانزادێکی تر (شانۆ)

(تەختەی ھۆڵی بەڕێوبەرایەتی ڕۆشەنبیری جەماوەر)

  • تاپۆ حەقی چییە (کورتە تەمسیل)

نەوەدەکانی زاینی

[دەستکاری]
  • سێ کەلە پووچ (دراما)
  • کەوەکانی قەرەچووخ (زنجیرە دراما)
  • سزا (شانۆ)

دووھەزارەکان

[دەستکاری]
  • سپڵە (کورتە تەمسیل)
  • کۆچ (زنجیرە دراما)
  • گەردەلوول ٣ (زنجیرە دراما)
  • ئازارەکانی بارام (زنجیرە دراما)
  • زیانەکانی تووتن (مۆنۆدراما)
  • ماندوو کراو[٣] (مۆنۆدراما)
  • زبڵدان[٤] (مۆنۆدراما)
  • پاڵەوانێک لە قاغەز (مۆنۆدراما)
  • ئەدیدایس (مۆنۆدراما)
  • مینا[٥][٦](مۆنۆدراما)

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ماجید شکاک: ئەم کارە بە ھەموو ھونەرمەندێک ناکرێت، باس نیوز، ٢٠ی نیسانی ٢٠١٦ بڵاو کراوەتەوە.
  2. نازم دڵبەند چۆن (لاس و خەزاڵ)ی نووسییەوە؟[بەستەری مردوو] سایتی ھەولێر، ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ بڵاو کراوەتەوە.
  3. ماندوو کراو[بەستەری مردوو]، کوردیپێدیا
  4. ماجید شکاک بەرەو مەغریب کەوتە ریگا[بەستەری مردوو]، مەکۆی زێڕین، ٩ی نیسانی ٢٠١٤ بڵاو کراوەتەوە.
  5. ھەولێر.. فێستیڤاڵی شانۆی مۆنۆدراما ساز دەکرێت، باس نیوز، ٧ی نیسانی ٢٠١٦ بڵاو کراوەتەوە.
  6. نوێترین بەرھەمی ئەحمەد سالار نمایش کرا ٢٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس، ١٢ی نیسانی ٢٠١٦ بڵاو کراوەتەوە.