ماتیۆس ڕێیس
ماتیۆس ڕێیس دی لیما (بە ئینگلیزی: Matheus Reis de Lima؛ لەدایکبووی ١٨ی شوباتی ١٩٩٥)، ناسراو بە ماتیۆس ڕێیس، یاریزانێکی پیشەگەری تۆپی پێی بەڕازیلییە و وەک بەرگریکاری چەپ یان ناوەڕاستکاری یانەی سپۆرتینگ سی پی یاریی دەکات.[١]
ژیانی وەرزشیی یانەکان
[دەستکاری]ساوپاولۆ
[دەستکاری]لە تەمەنی دوازدە ساڵیدا ڕێیس پەیوەندی بە خولی بەڕازیلیی ساوپاولۆوە کرد و لەوێ بوو بە بەرھەمی لاوان.
یاریکردنی کاتی بۆ سۆرۆکابا
[دەستکاری]لە ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ بۆ ماوەی وەرزێک پەیوەندی بە یانەی سۆرۆکاباوە کرد.
گەڕانەوە بۆ ساوپاولۆ
[دەستکاری]یەکەم یاریی پیشەگەرانەی خۆی لەگەڵ ساوپاولۆ لە ٧ی شوباتی ٢٠١٥ ئەنجامدا لە دۆڕانی ٢–١ لە خولی ئیتاڵیا بە ئەتلەتیکۆ پارانێنسێ.
چوونە باھیا
[دەستکاری]لە ١٤ی ١ی ٢٠١٧ بۆ وەرزێک پەیوەندی بە یانەی باھیا کرد. لە ١٤ی ئایار یەکەم یاری بۆ یانەکە ئەنجامدا و بە ئەنجامی ٦–٢ لە ئەتلەتیکۆ پارانێنسێ بردەوە.
یاریکردنی کاتی بۆ مۆریرێنس
[دەستکاری]لە ١ی ١ی ٢٠١٨ بۆ وەرزێک پەیوەندی بە مۆریرێنسەوە کرد.
ڕیۆ ئەڤێ
[دەستکاری]لە ١ی تەممووزی ٢٠١٨ بە بڕە پارەیەکی نادیار فرۆشرا بە یانەی ڕیۆ ئەڤێ. دوای ھەفتەیەک لە جاگیلۆنیای بردەوە و یەکەم یاریی خۆی بۆ پاڵاوتنەکانی یۆرۆپا لیگ ئەنجامدا. یەکەم ئەسیستی خۆی بەرامبەر سانتا کلارا لە ٢٢ی ئەیلوول ئەنجامدا.
یەکەم و تاکە گۆڵی خۆی لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠٢٠ تۆمارکرد. بۆ وەرزی ٢٠٢٠–٢٠٢١ سڕکرا بەھۆی ئەوەی ڕەتیکردەوە یاریی بەرامبەر ڤیتۆریا بکات.
چوونە سپۆرتینگ
[دەستکاری]لە ٢ی شوباتی ٢٠٢١ بۆ وەرزێک پەیوەندی بە یانەی سپۆرتینگەوە کردووە.
سپۆرتینگ
[دەستکاری]لە مانگی کانوونی دووەمی ئازاری ٢٠٢١ یانەی سپۆرتینگ لەگەڵ ڕیۆ ئەڤێ ڕێککەوتن بۆ گواستنەوەی ڕێیس. لە ١ی تەممووزی ٢٠٢١ بە گواستنەوەی بێبەرامبەر فرۆشرا بۆ یانەی سپۆرتینگ.
ڕێزلێنان
[دەستکاری]سپۆرتینگ
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «Matheus Reis é reforço para Rúben Amorim» (بە پورتوگالی). A Bola. ٢ی شوباتی ٢٠٢١. لە ڕەسەنەکە لە ١١ی شوباتی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ↑ «Sporting CP win Supertaça with victory over SC Braga». Sporting CP.
- ↑ «Best of February: Matheus Reis named Defender of the Month in Liga Portugal bwin». Liga Portugal. لە ڕەسەنەکە لە ٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ↑ «Best of March: Matheus Reis won the Liga Portugal bwin Defender of the Month award». Liga Portugal. لە ڕەسەنەکە لە ٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ↑ Abola.pt. «A BOLA - Homepage | Abola.pt». Abola.pt (بە پورتوگالی). لە ٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ↑ «Golo de Matheus Reis frente ao Braga eleito o melhor do mês de fevereiro». O Jogo (بە پورتوگالی). لە ڕەسەنەکە لە ٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]- Matheus Reis لە ساکروێی