لەیلا عەتار
لەیلا عەتار | |
|---|---|
![]() | |
| لەدایکبوون | ١٩٤٤ |
| مەرگ | ٢٧ی حوزەیرانی ١٩٩٣ (٤٩ ساڵ ژیاوە) بەغدا |
| ھۆکاری مەرگ | ھێرشی ئەمریکا بۆ سەر شوێنەکەی |
| نەتەوە | عێراقی |
| پیشە | بەڕێوەبەری مۆزەخانەی نێونەتەوەیی ھونەری |
| کار | خاتوونی ئارامی ڕۆژھەڵاتی ناوەراست |
| ھاوسەر | عەبدولخالق جەریدان |
| مناڵ(ەکان) | حەیدەر، زەینەب، ڕیم |
| خزمەکان | سوعاد عەتار |
لەیلا عەتار (بە عەرەبی: ليلى العطار) ھونەرمەند و وێنەکێشی عێراقی بوو، کە بووە بەڕێوەبەری مۆزەخانەی نێونەتەوەیی ھونەری، لە ناو ھونەرەکەی، لەیلا نموونەیی فێمینیستی نیشان دا کە ڕۆلەکانی ژنی نیشاندا لە ھەموو بوارەکانی کۆمەڵگا[١] و بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی ھونەرەکان و بەرێوەبەری ناوەندی سەددام بۆ ھونەر و ھۆڵی بەغدا بوو، و ئەندامێک بوو لە سەندیکا و کۆمەڵگای ھونەرمەندە عێراقییەکان.[٢]
ژیان و کارکردن
[دەستکاری]لەیلا لە ئەکادیمیای ھونەرە جوانەکان دەرچووە لە بەغدا لە ١٩٦٥ و یەکێک بوو لە یەکەم دەرچووەکان لە نێوان ژنەکان بووە بەرێوەبەری ناوەندی ھونەری نێودەوڵەتی (کە ئێستا مۆزەخانەی عێراقی ھونەرە مۆدێرنەکانە) لە پۆستەکەی بەردەوام بوو تا مردنەکەی لە ١٩٩٣.[٣]
مردن
[دەستکاری]ئەو و ھاوسەرەکەی لە ٢٧ی حوزەیرانی ١٩٩٣ بەھۆی کاریگەریی ھێرشی مووشەکی کە لەلایەن ھێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکاوە ئەنجامدرا، گیانیان لەدەستدا. ھێزەکانی ئەمریکا بە فەرمانی بێل کلینتن سەرۆکی ئەوکاتی ئەمریکا، شەوی ٢٧ی حوزەیرانی ١٩٩٣، ٢٦ مووشەکیان بۆ ھێرشکردنە سەر شوێنە ھەستیارەکانی بەغدا لە شەوی ٢٧ی حوزەیرانی ١٩٩٣، لە وەڵامی ھەوڵی تیرۆرکردنی سەرۆکی پێشووی بووش لە سەردانەکەیدا بۆ کووەیت. لەنێو باڵەخانە ئامانجدارەکان بینای ناوەندیی ھەواڵگری گشتی بوو کە دەکەوێتە گەڕەکی نیشتەجێبوونی مەنسوور. لەو لێدانەدا ٩ ھاووڵاتی عێراقی کوژران، لەوانە ھونەرمەند لەیلا عەتار و عەبدولخالق جەریدانی ھاوسەری و بەخێوکەری ماڵەوەیان بەناوی خەدیجە؛ و کچی لەیلا عەتار بە ناوی ڕیم بەھۆی لێدانی ماڵەکەیان لە گەڕەکی مەنسوور کە تەنیشت بیناکە بوو، کوێر بوو.
پرسەیەکی فەرمی حکوومەتی بۆ ئەنجامدرا و میدیاکانی دەوڵەتیش بڵاویان کردەوە کە ھۆکاری بۆردوومانکردنی ماڵەکەی تابلۆی وێنەیەکی سەرۆکی پێشووی ئەمریکا جۆرج بووشی باوک لەسەر دەرگای چوونە ژوورەوەی ھۆتێل ڕەشید لە بەغدا کە توڕەیی و ناڕەزایی ئیدارەی ئەمریکای لێکەوتەوە؛ بەڵام دواتر دەرکەوت کە ئەوان تەنھا دەنگۆ بوون، بەو پێیەی ئەو کەسەی کە وێنەی بووشی لە گۆڕەپانی ھۆتێل ڕەشید کێشا، ھەروەھا ئەو کەسەی بیرۆکەکەی ھێنایە ئاراوە و وێنەکەی نەخشاند، ھونەرمەندێکی دیکەی پارێزگای دیالە بوو کە چەند جارێک لە بەرنامە تەلەڤیزیۆنییەکان دەرکەوتبوو و بابەتەکەی ڕوون کردبووەوە، بەڵام چونکە لەیلا بەناوبانگ و ناسراوە، ناوەکەی لە میدیاکاندا قۆستەوە بۆ ئەوەی ئاماژە بە تاوانکاری ئەمریکا بکات.[٤][٥][٦]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ Nusair, Isis. “The Cultural Costs of the 2003 US-Led Invasion of Iraq: A Conversation with Art Historian Nada Shabout. ” Feminist Studies, vol. 39, no. 1, 2013, pp. 119–148. JSTOR, www.jstor.org/stable/23719300.
- ↑ لماذا قتلت أمريكا الفنانة العراقية الشهيدة ليلى العطار ؟؟آخر تحديث: الخميس، 08 كانون الثاني / يناير 2015, 09:58:AM المصدر: وكالات 9 July 2017[Date mismatch] لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە.
- ↑ Nusair, I. , "The Cultural Costs of the 2003 US-Led Invasion of Iraq: A Conversation with Art Historian Nada Shabout," Feminist Studies, Vol. 39, No. 1 (2013), p. 128 Online:
- ↑ https://web.archive.org/web/20190207072713/http://www.ammonnews.net/article/218045
- ↑ https://web.archive.org/web/20170918155240/http://www.uruknet.info/?p=78864
- ↑ https://web.archive.org/web/20190207015855/http://www.m.ahewar.org/s.asp?aid=541778&r=0
| ئەم ژیاننامە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
