کزیە
کزیە (بە ئینگلیزی: Hip bone) ئێسکێکی چوارگۆشی ناڕێکە کە لە ناوەڕاستەوە نەختێک گێڕاوە.
دوو دانە لەم ئێسکە لە لەشی مرۆڤدا ھەیە؛ یەکێک لە لای چەپ و ئەوی تر لەلای ڕاست کە پێکەوە جەم دەبن و پشتێنەی لەگەنە پێک دەھێنن.
کزیە لە پێکەوەلکانی سێ ئێسکی دەورانی تۆلی پێک دێت، واتە:
ئەم سێ بەشە لە کاسە کڵۆک دا یەک دەگرن، ئەم یەک گرتنە لە مناڵاندا کرۆژنەییە و لە گەورەکاندا دەبێتە ئێسک.
کۆبوونەوەی دوو کزیە، سێبەندە و کلێجە بۆشایێک پێک دێنێ کە لەگەنەی پێ دەڵێن. ئێسکی ڕان بە ڕووکاری دەر و ژێری لەگەنەوە بەند دەبێت.